ئەمرۆ سێشەممە لە بەبۆنەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، رێوڕەسمێك لەهۆڵی شەهید ئێحسان فەتاحیان لە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەكە كە ژمارەیەك لەهاوڕێیانی كۆمیتەی ناوەندیو كادرو ئەندامانو پێشمەرگەكانی كۆمەڵە تێیدا بەشداربوون سەرەتا بە راگرتنی چەند ساتێك بێدەنگی دەستی پێكرد، پاشان سرودی بانگەواز، سرودی فەرمی كۆمەڵە بڵاوكرایەوە.
لەرێوەڕەسمەكەدا پاش خوێندنەوەی راگەیاندنی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد بە بۆنەی رۆژی 25ی نۆڤامبر، چەندین وتارو شیعرو شانۆو كورتە فیلم لەلایەن هاوڕێیانی ئەندامو ئەندامانی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد پێشكەش كرا.