پاشنیوەرۆی ئەمرۆ هەینی (18/2/2017)، بەبۆنەی 26ی رێبەندان رۆژی ئاشكرابوونی خەباتی نهێنی كۆمەڵە، رێوەڕەسمێك لەناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەكە كە ژمارەیەكی بەرچاو لە نوێنەری حیزبو لایەنە سیاسییەكانی كوردستانو كادرو پێشمەرگەو ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە تێیدا بەشداربوون، بە سرودی بانگەواز، سرودی فەرمی كۆمەڵە دەستی پێكرد. پاشان بۆ رێزگرتن لەیادی هەموو گیانبەختكردوانی كۆمەڵەو بزوتنەوەی رزگاریخوازی خەڵكی كوردستان چەند ساتێك بێدەنگی راگیرا.
لە بەشێكی بەرنامەكەدا هاوڕێ رەزا كەعبی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵە بە بۆنەی 38 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر راگەیاندنی خەباتی ئاشكرای كۆمەڵە چەند وتەیەكی پێشكەش كرد.
هاوڕێ رەزا كەعبی لەوتەكانیدا بە سەرەنجدانێك بە مێژووی كۆمەڵەو تێكۆشانو گیانفیدایی هەزاران كەس لەم رێبازە، باسێكی لە بارودۆخی ناوچەكەو پێویستی هاودەنگی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستانو هاوكاریی حیزبە سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانو بەتایبەت رەوتی كۆمەڵە كردەوە.
لە درێژەی رێوڕەسمەكەدا پارچە شیعرێك لە لایەن شاعیری هەست ناسك، بەڕێز هەستیار جاف خوێندرایەوە، پاشان تا كۆتایی بەرنامەكە هونەرمەندی دەنگخۆشی كورد، كاك تاهیری خەلیلی بە دەنگە بەسۆزەكەی رێوڕەسمەكەی رازاندەوە.
پاش نزیكەی 2 كاتژمێر رێوڕەسمەكە كۆتایی پێهات و میوانان بەرێزەوە بەڕێكران.
بەبۆنەی بەڕێوەچوونی مەراسیمی 26ی رێبەندان رۆژی كۆمەڵە، كۆمەڵێك بروسكەی پیرۆزبایی ئاراستەی كۆمەڵە كرا كە بەشێكیان بریتین لە:
– مەكتەبی پەیوەندییەكانی كوردستانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
– ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانیو هەڵەبجە
– لقی 21ی پارتی دیموكراتی كوردستان
– حیزبی دیموكراتی كوردستان
– یەكێتی دیموكراتی كوردستان – ئێران
– مەجلیسی پارتی ئازادی كوردستان – پژاك
– پارتی یەكێتی دیموكراتی – پەیەدە
– ناوەدی فەلسەفەو فەرهەنگی زەردەشتیانی كوردستان
– ….