پاش نیوەرۆی ئەمرۆ سێشەممە 27ی رەشەمەی 1393 لە ساڵیادی گیانبەختكردنی هاوڕێیانی گوردانی شوانو رۆژی گیانبەختكردوانی كۆمەڵە، رێوڕەسمێك لەسەر گڵكۆی گیانبەختكردوانی گوردانی شوان بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەكە كە ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیو ژمارەیەك لە كادرو پێشمەرگەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانو ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتیو كادرو پێشمەرگەكانی رەوتی سوسیالیستی كۆمەڵە تێیدا بەشداربوون، بە سرودی بانگەواز، سرودی فەرمی كۆمەڵە دەستی پێكرد.
پاشان بە چەند ساتێك بێدەنگی رێز لە گیانی ئازیزی هاوڕێیانی گوردانی شوانو هەموو گیانبەختكردوانی كۆمەڵە گیرا. دواتر هاوڕێ رەزا كەعبی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەم بۆنەوە قسەو باسێكی پێشكەش كرد.
هاوڕێ رەزا بە ئاماژە بە گیانبازیو فیدكاری هاوڕێیانی گوردانی شوان باسی لەو كارەساتە كرد كە تێیدا هاوڕێ لەگەڵ گوردانی شوان پێنج هەزار كەس لە خەڵكی شاری هەڵەبجە بەهۆی تاوانی رژیمی بەعسی روخاو لەو رۆژەدا گیانیان لەدەستدا.
لەدرێژەی رێوڕەسمەكدا چەند شێعرو سرودێك لەلایەن هاوڕێیانی پێشمەرگەی كۆمەڵەوە پێشكەش كرا.