رۆژی شەممە 2ی سەرماوەزی 1392، لەلایەن رێكخراوەكانی ژنان سمینارێكی هاوبەش لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
سمینارەكە لەژێر دروشمی “رۆڵی گرنگی پەروەردەو راگەیاندن لەكەمكردنەوەی توندوتیژی” بەساتێكی بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی كوردستانو ئەو ژنانەی بەناحەق كوژراون دەستی بەكار كردو تێیدا چەندین وتارو قسەو باس پێشكەش كرا.
لە لایەن ریکخراوی ئاسۆی ژنی کورد سنوور حەنیفی پور بابەتێكی لە ژیر ناوی پەروەردە و راگەیاندن چ رۆڵیکی هەیە لە کەم کردنەوەی توندوتیژی پێشكەش كرد. هەروەها لەیلا دیوبەند لە لایەن ریکخراوی ئازادی ژنانی نینا باسیک لەناو هۆکاری و چارەسەری پرسی ژن، لە لایەن ریکخراوی کۆمەلەی رۆژهەلات ئارەزووی یاساناس بە باسیک لە ژیر ناوی ریگاچارەی توندوتیژی دژ بەژنان ، لە لایەن کومیتەی ئافرەتانی خەبات زینەب حسینی باسێك لە ژیر ناوی خەباتی ژنان و چەمکی فمینیستی ، رەزا ئەسکەندەری رۆژنامەنووس لە ژیر ناوی باس لە ریگاچارەکانی توندوتیژی نەک خودی توندوتیژی ،عیسمەت نستانی لەلایەن یەکیتی ژنانی دیموکراتی کوردستان باسیک لەناوی جۆرەکانی توندوتیژی و هەولدانی نیودەلەتیەکان بەرنگاربوونەوەی دژ توندوتیژی،لە لایەن ریکخراوی دیموکراتی کوردستانی ئیران فاتمەی عوسمانی بە بەسیک لەژیرناوی جینفکال و دەست کەوتی گرنگی بۆ ریکخراوەکانی ژنانی رۆژهەلاتی کوردستان پیشکەش کرا.
شایانی باسە بەشیکیتری ئەو سمینارە بۆ باس و تاوتوی پرسی پیوەندیداربە ریکخراوەکانی ژنانی کوردستان تەرخان کرا.