رێكەوتی 20ی مانگی ژانویەی ساڵی 2014ی زایینی كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی لاوانی رۆژهەڵات بە بەشداریی نوێنەری 9 رێكخراوی تایبەت بە لاوانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەچوو، ئەو كۆبوونەوەیە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی دەستی پێ كرد و تا كاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆ درێژەی خایاند و لە ئاكامدا لیژنەیەكی 9 كەسی بۆ ئامادەكاریی و بانگهێشتی لایەنەكانی دیكە بە مەبەستی بەڕێوە بردنی كۆنفرانسی چوارەمی لاوانی چوارپارچەی كوردستان كە ئەم جارە ئەركی بەڕێوە بردنەكەی لە ئەستۆی لاوانی رۆژهەڵاتی كوردستاندایە دیاریی كرد.