رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٩ی فێبریواری ٢٠١٤ بەرانبەر بە ٢٠ی رێبەندانی ١٣٩٢ کۆبوونەوەی ئەندامانی کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان لە شاری فرانکفورت بەرێوە چوو.کومیتەی تەشکیلاتی ئاڵمانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە مەبەستی تاۆتوێ کردنی پرۆسەی یەکگرتنەوەی دو لایەنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شورشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و پێکهینانی کۆدەنگی لە نێوان ئەندامان، هەروەها بۆ زانینی ڕاو بۆچوونی ئەندامان لە سەر ئەم پرسە و دەستنیشان کردن و ساق کردنەوەی کۆمیتەی تەشکیلاتی ئاڵمانی کۆمەڵە و کار و چالاکیەکانی ئەم کۆمیتەیە کۆبوونەوێکیان بەرێوە برد
سەرەتا هاورێ رەزای کەعبی قسە و باسیکی سەبارەت بەم پروسەیە بە وردەکاریەکانیەوە پێشکەش بە ئەندامان کرد و دواتریش هاورێ عوسمان خەڵیلی وەک ئەندامی هەیئەتتی یەکگرتنەوە لەم بارەوە قسەی و باسێکی کرد، هەر وەها بەشێک لە ئەندامانی بەشدار بوو لەم کۆبوونەوە ڕا و بووچون خوەیانیان دەربری و پیشنیار و رخنەکانی خوەیانیان لەم بارەوەو باس کرد و پاشان هاورێ رەزای کەعبی تیشکی خستە سەر قسە و باسی هاورێیان و رونکردنەوەو وەڵامی پێویستی دایەوە.
لە کوتایی کۆبوونەوەکەشدا پێنج کەس لە ئەندامان وەک کۆمیتەی تەشکیلاتی ئاڵمانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشای کوردستان دەسنیشان کران کە بریتین لەهاورێیان ١- مەهوەش حەمیدی بەرپرسی کۆمیتە ٢- ئەبوبەکر لەگز ٣- موزەفەر ئەحمەدی ٤- شوڕش رشیدی(سەقز) ٥- خوسرەو ئەحمەدی(ئارەنان)
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان – کومیتەی ئاڵمان