بەیاننامەی تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بۆنەی کۆشتاری کۆڵبەران لە بانە و نارەزایەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
خەڵکی قارەمان و شۆڕشگێڕی کوردستان
کۆڵبەرانی زەحمەتکێش
کۆماری سێدارە و قاتڵی زەحمەتکێشان هەر وەک هەزاران جەنایەت و کارەساتی ڕابردووی لەم رۆژانە بۆ جارێکیتر دەستی بە خوێنی دوو کۆلبەری زەحمەتکێش لە شارە خۆڕاگرەکەی بانە سوور بوو.ئەم کردەوەوە هەرچەند تازە نەبوو بەڵام بە ڕادەیەک هەستی کۆمەڵانی خەڵکی لەو شارە هێنایە خرۆش کە بە یەکڕێزییەکی مەدەنیانە و خۆڕاگرییەکیەکی شۆڕشگێڕانە لەرزیان خستە دەروونی ئەربابانی سەرمایە و دەنگی مەزڵوومیەتی چینی چەوساوەی کۆڵبەریان گەیاندە گوێ جیهان.
ئێمە وەک تەشکیلاتی نهێنی شارەکانی کوردستان وێڕای مەحکووم کردنی ئەم جەنایەتە پشتیوانی خۆمان ئاراستەی گەلێ کۆڵنەدەری بانە و گشت شارەکانی کوردستان دەکەین و داوا کە هەموو کۆمەڵانی خەڵکی زەحمەتکێش دەکەین بە هانای هاو چین و هاونیشمانیانی خۆیان لە شارە سنوورییەکان بچن و بە پشتێوانی خۆیان بە کۆماری ئیسلامی بسەلمێنن کە خەباتی شۆڕشگێڕانەی کوردستان لە هەموو وەرزێک و لە هەر بۆنەیەک خۆڕاگرە و بەم کارەساتانە کۆڵ بە نیزامی دیکتاۆری نادات و بە هیوایەکی روونەوە خۆی بۆ خەباتێکی بێ وچان و هەمە لایەنە ساز دەکاتەوە و خەباتی مەدەنی شار و شاخ گرێ دەدات و تۆڵەی خوێنی دەیان رۆڵەی زەحمەتکێشی ئەم نیشتمانە بە وریایی و ئاگاهی خۆی لەو دۆژمنەی کە یەکەم پشتیوانی تێرۆریسمی جیهانییە دەسێنێتەوە و ئاسۆیەکی رووناک بۆ گەل و کۆمەڵانی خەڵکی زەحمەتکێش دەستەبەر دەکات.
بژی خۆڕاگری قارەمانانەی گەلەکەمان
بژی یەکگرتوویی خەڵکی زەحمەتکێش
تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
سنە
14/6/96