هەرسێ لایەنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كورستان، حیزبی دیموكراتی كوردستان‌و سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران لەسەر رووداوی دڵتەزێنی گیان لەدەستدانی ژمارەیەك كۆڵبەری كورد بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە.
دەقی بەیاننامەكە:
به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به کاره‌ساتی مرۆیی گیانله‌ده‌ستدانی کۆڵبه‌رانی کوردستان
له رۆژه‌کانی نێوان ٩ تا ١١ی رێبه‌ندانی ١٣٩٥، کاره‌ساتی مرۆیی گیان له‌ده‌ستدانی کۆڵبه‌رانی کوردستان که چه‌ندین ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی دڵته‌زێن و به‌رده‌وام له ئارادایه، جارێکی دیکه و ئه‌مجاره له ناوچه سنوورییه‌کانی سه‌رده‌شت و پیرانشار دووباره بۆوه. ئه‌گه‌ر له زۆربه‌ی جاره‌کانی پێشوودا، گیان له‌ده‌ستدانی کۆڵبه‌ران به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی و ته‌قینه‌وه‌ی مینه چێندراوه‌کانی ئه‌و رێژیمه‌وه بووه، ئه‌مجاره رنووی به‌فر کۆڵبه‌رانی وه‌ژێر خۆی دا و له ئه‌نجامدا تا کاتی نووسینی ئه‌م به‌یاننامه هاوبه‌شه پێنج که‌س له‌وان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
دیارده‌ی کۆڵبه‌ریی کورد شتێکی نوێ نیه. له یه‌ک پێناسه‌دا کۆڵبه‌ر هاووڵاتییه‌کی ده‌ستکورتی کورده که به‌هۆی بێده‌ره‌تانی و له‌پێناوی دابینکردنی سه‌ره‌تاییترین بژیوی ژیانی خۆی و که‌سوکاری ناچاره که‌لوپه‌لی جۆراوجۆر به شوێنه هه‌ره رژد و ئه‌سته‌م و له‌ڕووی ئه‌منییه‌تیه‌وه مه‌ترسیداره‌کانی سنووره‌كان بۆ وه‌رگرتن و گه‌یاندن له‌نێوان خاوه‌ن باره‌کان له‌مدیو بۆ ئه‌ودیو بگوێزێته‌وه. له‌ڕیزی کۆڵبه‌راندا لاوان (به لاوانی ده‌رچووی زانکۆشه‌وه)، به‌ساڵداچووان، منداڵان، ژنان و ته‌نانه‌ت که‌سانی که‌مئه‌ندام ده‌بینرێن و خاڵی هاوبه‌شی هه‌ر هه‌موویان بریتییه له ناچاری و به‌چه‌شنێک په‌له‌قاژه بۆ خۆژیاندن. هه‌ربۆیه هۆکاری سه‌ره‌کی و له‌ڕاستیدا ته‌نیا هۆکاری دروستبوونی ئه‌م دیارده‌یه که هاوکات ره‌هه‌ندی یه‌که‌می به‌رپرسیارێتیی کۆماری ئیسلامی‌یش پێک دێنێ، سیاسه‌تی ده‌یان ساڵه‌ی هه‌ڵاواردن و جیاوازیدانانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له‌ڕووی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و دروستکردنی ده‌رفه‌تی کار له کوردستان به‌تایبه‌تی له ناوچه سنوورییه‌كانه که له‌دیدی کۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌ستیاریی ستراتژی و ئه‌منیه‌تییان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر خودی دروستبوون و درێژه‌کێشانی هه‌ر ساڵ زیاتری ئه‌و دیارده‌یه به مانای که‌مته‌رخه‌می و بگره پێشێلکاریی به‌ئه‌نقه‌ستی رێژیم له جێبه‌جێکردنی بڕگه پێوه‌ندیداره‌کانی خودی قانوونی ئه‌ساسیی رێژیم و ده‌روه‌ستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی له‌و بواره‌دایه به‌تایبه‌تی په‌یمانی مافه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و که‌لتوورییه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (١٩٦٦)، له‌لایه‌کی دیکه‌وه چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌ی کاربه‌ده‌ستان و هێزه ئه‌منیه‌تی و ئینتزامییه‌كانی رێژیم له‌گه‌ڵ ئه‌و دیارده‌یه به‌رپرسیارێتیی رێژیم له‌و بواره‌دا چه‌ند قات زیاتر ده‌کا و ده‌یخاته ره‌هه‌ندێکی بێئهملاوئهولای جینایییهوه. له‌حاڵێکدا که به دانپێدانانی خودی به‌رپرسانی رێژیم له ئاستی هه‌ره به‌رزدا، ساڵانه ده‌یان میلیارد دۆڵار کاڵای قاچاغ به سوودی مافیای سووپا و داموده‌زگا ئه‌منی و نیزامییه‌کانی دیکه‌ی رێژیم به که‌ناڵه ره‌سمی و گومرگییه‌كاندا دێته نێو بازاڕه‌کانی ئێران، که‌چی به‌بیانووی خه‌بات به‌دژی ئاڵووێری قاچاغ و هه‌روه‌ها پاراستنی ئه‌منیه‌تی سنووره‌کان و له‌ڕاستیدا به‌مه‌به‌ستی زاڵکردنی که‌شی قورسی ئه‌منیه‌تی و چاوترسێن کردنی خه‌ڵک ده‌ستی هێزه ئینتزامییه‌كانی بۆ ته‌قه‌كردن و کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبه‌ران ئاوه‌ڵا کراوه. به‌پێی ئاماره‌کان ته‌نیا له سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٩٥وه تا ئێستا زیاتر له ٧٠ که‌س له کۆڵبه‌رانی کورد به‌مجۆره کوژراون یا بریندار بوون. له هیچ کام له‌و حاڵه‌تانه‌شدا که‌مترین لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوونی قه‌زایی له به‌رپرسیاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و جینایه‌تانه ئه‌نجام نه‌دراوه. ئه‌و کاره‌سات و جینایهتکارییه رێکخراو و بڕیارله‌سه‌ردراوه ته‌نیا به به‌ربوونه گیانی مرۆڤه لێقه‌وماوه‌کانیش ناوه‌ستێ، به‌ڵکوو ژینگه و ئاژه‌ڵه‌کانیش ده‌کاته ئامانجی خۆی و هیچ ساڵێک نیه ده‌یان سه‌ر ئه‌سپ و ماڵات له‌لایه‌ن چه‌کدارانی رێژیمه‌وه نه‌کوژرێن و ئه‌مه‌ش به جۆرێک چێژی کوشتن و وه‌حشیگه‌ری و په‌ره‌پێدانی زێهنیه‌تی توندوتیژی و بێڕه‌حمی له کۆمه‌ڵگادا و له په‌راوێزی دیارده‌ی کۆڵبه‌ری ده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌وه که قوربانییانی ئه‌مجاره‌ی دیارده‌ی کۆڵبه‌ری به‌هۆی رنووی به‌فره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه شتێک له به‌رپرسیارێتیی تاوانکارانه‌ی رێژیم له‌و پێوه‌ندییه‌دا ناگۆڕێ، به‌پێچه‌وانه‌وه که‌مته‌رخه‌می و گوێپنهدانی کاربه‌ده‌ستانی رێژیم له‌بواری به‌هاناوه هاتنی دڵسۆزانه و به‌رپرسیارانه‌ی قوربانییان له‌و جۆره حاڵه‌تانه‌دا بگره به‌رپرسیارێتیی رێژیم قورستریش ده‌كا.
ئێمه واژۆکه‌رانی ئه‌م به‌یاننامه هاوبه‌شه، وێڕای سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی قوربانییان و مهحکوومكردنهوهی هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ت و ره‌فتارانه‌ی رێژیمی کۆماری ئیسلامی که سه‌رچاوه‌ی دروستبوون و هۆکاری کاره‌ساتبار بوونی دیارده‌ی کۆڵبه‌ریی له کوردستانن، کۆماری ئیسلامی له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌ره‌وڕووی به‌رپرسیارێتییه‌کانی خۆی ده‌كه‌ینه‌وه و هاوکات داوای سه‌رنج و پشتیوانیی کۆڕ و کۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له کۆتایی هێنان به ئاکامه ئینسانییهكانی دیارده‌ی کۆڵبه‌ری له کوردستان ده‌که‌ین.
هه‌رله‌وکاته‌دا مادام خه‌باتی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که خه‌باتێکی دێموکراتیک و شوناسخوازانه‌یه، ره‌هه‌نده‌کانی دیکه‌ی ژیان له کۆمه‌ڵگاشدا له‌به‌رچاو ده‌گرێ و گرینگی به پرسه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌دا، له‌و باوه‌ڕه‌داین که پێویسته وزه و پۆتانسیه‌لی لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ دروستکردنی فشاری جه‌ماوه‌ری بۆ سه‌ر رێژیم و راکێشانی سه‌رنج و پشتیوانیی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌بواری پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤدا یه‌ک بخرێن و به‌ده‌ر له بابه‌ته سیاسی و حیزبییه‌کان ئه‌م پرسه ئینسانییانه که کارلهسهرکردنیان ئۆرژانسه، بکرێنه بوار و به‌ستێنێک بۆ کاری هاوبه‌ش.
لایه‌نه‌كانی واژۆکار
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
14ی ڕێبه‌ندانی 1395ی هه‌تاوی