دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی 20/11/2019 کۆبوونەوەیەک بە بەشداری هێزو لایەنە سیاسیەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان و چەندین لایەن و کەسایەتی سەربەخۆ بەڕێوەچوو.
ئەم کۆبوونەوەیە بە مەبەستی پێکهێنانی کۆمیتەیەکی هاوکاری لە لایەن هێزە سیاسیەکان و گەلی کورد و سەرجەم گەلانی ئازدیخوازی دانیشتووی شاری یۆتۆبۆری و دەوروبەری بۆ پشتیوانی خەباتی خەڵکی شۆڕشگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ژێر دەسەڵاتی کۆنەپەرەست و فاشیستی “کۆماری ئیسلامی ئێران” بەڕێوەچوو.
دیارە ئەمە دەرفەتێکی گرینگە بۆ گواستنەوەی دەنگی خەڵکی وەزاڵە هاتوو بەرانبەر بەم دەسەڵاتە نگریسە بۆ کۆمەڵگای دەرەوە.
لە ئاکامدا کۆمیتەیەک لە لایەن بەشداربوانی کۆبوونەوەکە دیاریکران کە ئەرکی بەڕێوەبردنی چالاکی و ڕێکخستنەکانیان لە ئەستۆدا دەبێت.
ئەو ڕێکخراوەو لایەنە سیاسیانە کە بەشدارییان کردووە بۆ پێکهێنانی ئەم کۆمیتەیە بریتین لە:
١- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
٣-یەکێتی نیشتمانی کوردستان
٤- پارتی دیموکراتی کوردستان
٥- پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)
٦- حزبی شیوعی کوردستان
٧-حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
٨- کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٩-تەڤگەری ئازادی کوردستان
١٠- حزبی دیموکراتی کوردستان
١١- حزبی شیوعی عێراق
١٢- کەسایەتیە ئازادیخوازو بێلایەنەکان
-کۆمیتەی بەڕێوەبەریی چالاکی و ئاکسیۆنەکان بە زووترین کات، زانیاری پێویست سەبارەت بە چالاکیەکان بڵاودەکاتەوە.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی خوارەوە:
هاوڕێ ساماڵ: 0708538563
سیرووس ڕەئووفی: 0723101037
“کۆمیتەی پشتیوانی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێران لە شاری یۆتۆبۆری”