هەر دوو لایەنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانو حیزبی شیوعی كوردستان بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژن سمینارێكیان بۆ سێ چالاكوانی بواری ژنان سازكرد.
لەسمینارەكەدا كە رۆژی 11ی مارس بەڕێوەچوو، هەریەك لە بەڕێزان: نەجیبە مەحمود راگەیاندنكارو چالاكی بواری ژنان، رێواس ئەحمەد بانیخێڵانی نوسەرو چالاكی بواری ژنانو ئارێز محەمەدی چالاكی بواری ژنان، لە پانێلی جیاجیا وتارەكانیان پێشكەش كرد.