لە سیمینارێکی سیاسیدا و بە بەشداری کاراێ دڵسۆزانی بزووتنەوەێ رزگاریخۆازی کوردستان ٢٦ی رێبەندان رۆژی کۆمەڵە رێزی لێ گیرا.
رێکەوتی ٨ی فێبریواری ٢٠١٤ی زایینی بەرابەر بە ١٩ی رێبەندانی١٣٩٢ی هەتاوی لە سەر بانگهێشتی تەشکیلاتی ئاڵمانی کۆمەڵەێ زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری فرانکفۆرت و بە بەشداری کۆمەڵێک لە تێکۆشەرانی دێرینی ریزەکانی کۆمەڵەو بزووتنەوەێ شۆرشگێڕانەی کوردستان و نۆێنەری چەند لاێەنێکی کۆردستانی رێز لە رۆژی کۆمەڵە گیرا.
سەرلەئێوارەێ ٨ی فێبریوار سمینارەکە بە سرودی فەرمی کۆمەڵەو چەند ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی ئازیزی گیانبەخت کردوانی رێگاێ ئازادی ویەکسانی و بزوتنەوەێ رزگاریخۆازی کوردستان دەستی پیکرد.
پاشان هاوڕێ رەزا کەعبی بەرپرسی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵە کە باسکاری سیمینارەکە بوو، تیشکی خستە سەر دەورو نەقشی هاوڕێی دامەزرێنەر کاک حەمەحسەێنی کەریمی و ئەوخەسارەێ کە بە لەدەست دانی لە کۆمەڵە کەوت و ئەو دەسکەوتانەێ کە پاش گیانبەخت کردنیشی نیۆی کۆمەلەێ کرد بەگووتاری زاڵ بۆ نەمانی نایەکسانی وهەڵاواردن ودەستەبەرکردنی مافەڕەواکانی خەڵکی کوردستان.
دواتر هەلومەرجی سیاسی ئێرانی شرۆڤەکردو تیشکی خستە سەر هاتنەسەرکاری روحانی و پێیوابوو بڵاو کردنەوەێ هەرچەشنە تەوهۆم سەبارەت بە ڕێفۆرم و چاکسازی لە چوارچێوەێ کۆماری ئیسلامی دا بزووتنەوە نارەزایەکان بەلاڕێدا دەبات، هەروەها پروژەێ ناوکی و بە بونبەست گەێشتنی کۆماری ئیسلامی لە ژینڤ دا بەشێکیتر لە باسەکەێ هاوڕێ ڕەزا کەعبی بوو. هەروەها وتی لەو ٣٥ ساڵەێ دەسەڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی رووبەری نایەکسانی، فەقرو نەداری و برسیەتی رۆژانە فراوانتر بووەو قۆرسایی ئەم گۆشارە ئابوورییەش لەسەرژیان و گوزەرانی خەڵک بەگشتی رەنگی داوتەوەو سفرەی کریکاران و زەحمەتکێشان بەتاێبەتی تر بێ رەونەئ کردوە.
دەسەڵاتی ٣٥ ساڵەی کۆماری ئیسلامی و رووداوەکان لەم پەێوەندەدا هەرچی زیاتر ئەوە دەسەڵمێنێت کە تەنیا هێزی لە بن نەهاتوی خەڵکە دەتوانیت کۆتایی بەم دەسەڵاتە نگریسە بێنیت. بەشی دووەمی قسەو باسی هاوڕی رەزاکەعبی کە تاێبەت بوو بە ئەرکەکانی کۆمەڵە، لە چەن بەشی پۆلێن کراودا پیشکەشی کرد.
یەکگرتنی هەردوولاێەنی کۆمەلەێ شۆرشگیڕو کۆمەڵەێ زەحمەتکێشانی وەک سەرەکیترین ئەرکی کۆمەڵە ناو لێبرد و بەوردی هەنگاوەکانی ئاسایی کردنەوەو لێک نزیک بوونەوەی ئەو دوولاێنەێ خستە بەرچاو و تیشکێ خستە سەر وێکچوونو نزیکی و خالە هاوبەشەکانی هەردوولایەن، هەروەها نەێشاردەوکە لە هەردووک کۆنگرەی پاش دابڕانمان لە گەڵ ئەو هاوڕیێانە بڕیارنامەمان لە پەیوەند لە گەل یەکگرتنەوە پەسەند کردوەو بۆێ تێکۆشاوین و بە بەردەوامیش لەو پەێوەندە دا کارمان کردوە کە بەخۆشیەوە ئیستە گەیشتوەتە ئەو ئاکامەێ کە لە گفتوگۆداین بۆ یەک گرتنەوە.
دواتر باسی ریکخستنی لە شۆێنی کاروژیانی خەڵک کرد و گرنگی دەورو نەخشی ریکخستی ناوەوەی وڵاتی بەرز نرخاند، هەروەها تەئکیدی لەسەر پەیوەندی چڕوپڕتر لە گەڵ بزووتنە کۆمەڵاێتیەکان کرد و زەروورەتی ئەو پەیوەندیەی لەگەڵیان خستە بەر چاو.
هاوکاری حیزبە کوردستانیەکان بڕگەیەکی تر لە قسەکانی هاوڕێ رەزا کەعبی بوو، کە رایگەیاند لەم پەیوەندەدا کۆمەڵەی زەحمەتکێشان ئاکتیڤ بووەو چەند نموونەێەکی سەرکەووتوی لە هاوکاری و پێکەوە نەقشنوواندن و کاریگەر بوون لە سەر پرسەکانی بۆ بەشدار بووان باس کرد.
لە کۆتایی قسەکانیدا پیوابوو کۆمەڵە دەبێ هەرچی زیاتر لە پرسی کورددا دەور بگێڕی و مەسوولیەتی زیاتر خاتەسەرشانی خۆێ. پاش قسەو باسەکەی هاوڕێ رەزاکەعبی کاتەکە ترخان کرا بۆ گفتوگۆکردن لە سەر پرسی سیمینارەکە، کە لە لایەن بەشداربووانەوە پیشوازی گەرمی لێکرا.
بەشداربووان وێڕاێ ئەوەی کە رخنەو پێشنیاری خۆیان ئاراستەی باسکارو بەڕێوەبەرانی سیمینارەکە کرد لە هەمان کاتیشدا پەرۆشی خۆێانیان لە هەمبەر چارەنوسی کۆمەڵە دە خستە بەر باس.
شایانی باسە هەروا کە پرسی یەکگرتنەوە لە چەند مانگ لەمەوپێشەوە لە میدیاکان دا بووەتە باسێکی گەرم، لەم سیمینارەشدا بەشێکی بەرچاو لە بەشداربووان لەو پرسە دوان و پەرۆشی خۆیانیان لەم پیوەندە دا نیشاندا. پێویستە بڵێین کەس لە گەل یەکگرتنەوەی ریزەکانی کۆمەڵە دژاێەتی نەبوو بەڵام میکانیزم و چۆنیەتی و دەرەنجامی یەکگرتنەوەویان پێ گرنگ بوو.
پاشان هاوڕێ رەزا کەعبی تیشکی خستە سەر قسەو باسی بەشداربووان و وەڵام و روونکردنەوەی پیویستی لە پەیوەند لە گەڵ رخنەو پیشنیارەکان پیشکەش کرد. دواتر بەڕێوەبەرانی سیمینارەکە وێڕای سپاس و پیزانین بۆ بەشداری کاراو هەست بە مەسوولیەت کردنی بەشداربووان کۆتایی سیمینارکەیان ڕاگەێاند، بەڵام لە بەر گرنگی باسەکان و بەخەمەوە بوونی بەشداربووان تادرەنگانێک ڕاوێژو ڕاگۆڕینەوە هەر بەردەوام بوو.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان – کومیتەی ئاڵمان