بە پێی ئەو هەواڵەی کە لە شاری سەقزەوە گەیشتۆتە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە، بە داخەوە ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٦ی پووشپەری ١٣٩٩ی هەتاوی ،کاک مستەفا ئیلاهی ناسراو بە مستەفا عەرەب،تێکۆشەری دێرینی کۆمەڵە، لە ئاوایی “پیریۆنس” بە هۆی وەستانی دڵ،بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا. هاورێ مستەفا عەرەب،هەم وەک تێکۆشەرێکی دێرینی کۆمەڵە و،هەمیش وەک زیندانییەکی خۆراگر و وەفادار بە رێبازی کۆمەڵە،سیمایەکی خۆشەویست و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەی سەقز و هەموو ئەو کەسانە بوو کە لە نزیکەوە دەیانناسی. هەرچەند هاورێ مستەفا لە ریزی خەباتی پێشمەرگانە دابرابوو،بەڵام ژیانی ئاسایی و رۆژانەی هاورێ مستەفا و زۆربەی هاورێیان وتێکۆشەرانی دێرینی کۆمەڵە،مەیدانێکی دیکەی خەبات و تێکۆشان بووە و هەیە.هەر بۆیە مەرگی هاورێ مستەفا و زۆربەی تێکۆشەرانی دێرێنی کۆمەڵە،کە هەموو ساتەکانی تەمەن و، هەموو دەرفەتەکانی ژیانیان بۆ خەبات و تێکۆشان لە پێناو ئامانجە بەرزە ئینسانییەکانیان تەرخانکردووە و،هەتا دوا هەناسە لەسەر بیر وباوەر و ئامانجەکانیان وەفادار ماونەتەوە،شەپۆلێکی بەرینی هاوسۆزی و هاوخەمی دەخوڵقێنێ. تەرمی هاورێ مستەفا عەرەب لە نێو کۆری بەرین و گەرمی هاورێیانەی دۆستان و ئازیزانیدا و،بە شێوەیەکی شایستە ئەسپەردە کرا.
بژی یادی ئازیزی هاورێ مستەفا ئیلاهی ناسراو بە مستەفا عەرەب ناوەندی
راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٦ی پووشپەری ١٣٩٩ی هەتاوی ١٦ی ژووییەی ٢٠٢٠ی زاینی