دوێنێ شەممە بەبەشداری ژمارەیەك لە حیزبە كوردییەكانو هەڵسوڕاوانی سیاسی خۆپیشدانێك لەشاری زوریخ لە وڵاتی سویس بەرێوەچوو كە ژمارەیەك لە ئەندامانی كومیتەی كۆمەڵە لە وڵاتە تێیدا بەشداربوون.
بەشداربووانی خۆپیشاندانەكە كۆماری ئیسلامیان وەك تاوانباری سەرەكی خۆكوژی فەریناز خوسرەوی لە مەهاباد ئیدانەكردو هاوپشتی خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانی مەهابادو باقی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دووپات كردەوە.
لەلایەن هاورێیانی كومیتەی زوریخی كۆمەڵە، پەیامێك بەم بۆنەوە خوێندرایەوەو ئیدانەی ئەو تاوانە كراو پشتیوانی كۆمەڵە بۆ خۆپیشاندەرانو خەڵكی كوردستان دووپات كرایەوە.
خۆپیشاندەران خوازیاری ئەوە بوون كە كۆماری ئیسلامی لە زووترین كاتدا بەندكراوانی ئەم دواییە ئازاد بكات.