بەداخەوە ئاگادار كراینەوە رۆژی 29ی خاكەلێوە، نەجیبە خانمی حەسەن خاڵی، دایكی هاوڕێی گیانبەختكردوی كۆمەڵە یوسف كەریمی لەناوچەی مەهاباد ماڵئاوایی لەژیان كرد.
هاوڕێ یوسف كەریمی، ئەندامی تەشكیلاتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان بوو كە لە ساڵی 2011 لەنزیكی ئاوایی ئیندرقاش لەناوچەی مەهاباد بەگوللەی هێزەكانی رژیمی ئیسلامی گیانی بەختكرد.
نەجیبە خانم كە بەردەوام ورەبەخشو هاندەری رۆڵەكانی بوو، بەداخەوە نەخۆشی شێرپەنجە رێگەی پێنەدا زیاتر بژیو پاش ماوەیەك ململانێ لەگەڵ نەخۆشییەكەی ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی حەسەن خاڵی، كەریمی و باقی كەسوكارو هاوڕێیانیانو خەڵك شاری مەهابادو دەوروبەری دەكەینو هیوادارین ئەمە دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.