بەداخەوە ئاگادار كراینەوە دایە فاتمەی سەمەری، دایكی هاوڕێی گیانبەختكردووی كۆمەڵە، هاوڕێ ئەحمەدی بەهشتی لە شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
هاوڕێ ئەحمەد پێشمەرگەی فیداكاری كۆمەڵە بوو كە لە شەڕێكدا لە گەڵ هێزەكانی رژیم لەساڵی 1364 گیانی ئازیزی بەختكرد.
بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی سەمەری، بەهشتیو هەموو كەسوكاریانو خەڵكی شاری سەقز دەكەین.