بەداخەوە شەوی 19ی سەرماوەز، ئامینە خانمەی كەسادیان دایكی پێشمەرگەی فیداكاری كۆمەڵە هاوڕێ ناسر هادی لەشاری یوتوبۆری وڵاتی سوئێد ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
ئامینە خانم دایكی هاوڕێیان ناسرو نادری هادی بوو كە بەداخەوە هاوڕێ ناسر لەگەڵ هاوڕێیان گوردانی شوان گیانی ئازیزی بەخت كرد.
بەم بۆنەوە سەری رێزو نوازش بۆ دایکی جەرگ سوتاو و کۆچ کردوو دادەنەوێنین و لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە سەرەخۆشی لە کورو کچەکانی هاوڕی دێرین کاک نادر، و برا بەرێزەکانی کەماڵ،عەلی، جەمیل، پەیمان، وکچەکان: ئەفسانە ، فتانە و نیگار هادی و نینا کچی گیانبەختکردو هاوڕێ ناسر و خەڵکی قارەمانی شاری سنە دەکەین.
یادی و ناوی بەرزو بەرێز بێت و ڕێگای هاوڕێیانی گیانبەختکردو پڕ رێبوار بێت