بەداخەوە ئاگادار كراینەوە دایكی هاوڕێی گیانبەختكردووی كۆمەڵە كەریم بزوەش لەشاری كامیارانو، باوكی هاوڕێی گیانبەختكردو كەریم مۆكە لەشاری بۆكان ماڵئاواییان لە ژیان كرد.
ساحێب خانمی قوربانی، دایكی هاوڕێی گیانبەختكردوو كەریم ئەمانی ناسراو بە كەریم بزوەش، یەكێك لەفەرماندەكانی كۆمەڵە لەتەمەنی 77 ساڵی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە لەشاری كامیاران ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
ماڵئاوایی لەژیانكردنی ساحێب خانم لەكاتێكدایە كە تا ئێستاش یەكێك لە رۆڵەكانی بە هۆكاری سیاسی لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی بەندكراوە.
بەپێی هەواڵێكی دیكە لەشاری بۆكان، حاجی رەشی عەبدوڵایی، باوكی هاوڕێ كەریم عەبدوڵایی ناسراو بە كەریم مۆكە ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
بەم بۆنەوە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی ئەمانی، قوربانی، عەبدوڵاییو هەمو كەسوكاریانو خەڵكی قارەمانی شارەكانی كامیارانو بۆكان دەكەینو هیوادارین دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.