بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە بۆکانەوە بەداخەوە دوێنێ یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی عایشە خانمی ئیبراهیمی ئازەر دایکی ئازیزی هاورێ تووبا قورەیشی پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە بە هۆی چوونەسەری تەمەن ماڵئاوایی لە ژیان کرد. دایە عایشە وەک هەزاران دایکی نیشتمانپەروەی کوردستان کە جگەرگۆشەکانیان پیشکەشی خەباتی رزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان کردووە و،خۆشەویستی خەڵک و ناوچەکەی خۆیانن، بۆهەمیشە ناو ویادی ئازیزیان وەک دایکانی پاڵپشتی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد بە زیندووی دەمێنێتەوە. ئێمە بە بۆنەی مەرگی دایە عایشەی ئیبراهیمی ئازەر لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە وێرای دەربرینی غەم و پەژارەی خۆمان،پربەدڵ سەرەخۆشی لە هاورێ تووبا قورەیشی و بنەماڵەی ئازیزیان بە تایبەت کاک حاجی سەید محەممەدئەمینی قورەیشی دەکەین. بژی یادی ئازیزی عایشەخانمی ئیبراهیمی ئازەر
کومیتەی ڕێکخستنی نەهێنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی ٩ی نوامبری ٢٠٢٠ی زایینی