سێ لایەنی كۆمەڵە رۆژانی 17و 18ی ئۆكتۆبر دووەم سمیناری سیاسییان لە شاری ستۆكهۆڵمی سوئێد بەڕێوەبرد كە تێدا پرسی یەكگرتنەوەی ئەو سێ لایەنەی كۆمەڵەو داورۆژی كۆمەڵە خرایەبەر باسو گفتوگۆ.
سمینارەكە كە لەلایەن ڕەوتی سۆسیالیستی کۆمەڵە، هێڵی یەکگرتنەوە- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی كوردستان بەڕێوەچوو و بڕیارە لە رۆژانی داهاتووشدا سمیناری هاوشێوە لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەبچێت.