بەهۆی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لەشاری نۆدشەو لەماڵی عەبدوڵا شبرندی، دوو خوشكی هاوڕێی گیانبەختكردوی كۆمەڵە فایزە شەهابی بۆ هەمیشە ماڵئاواییان لەژیان كرد.
شەهلاو چنور شەهابی كە لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستدا لە لایەنگرانی هەمیشەیی كۆمەڵە بوونو هیچ كاتێك یادو بیرەوەریی خۆشكە قارەمانو شۆڕشگێڕەكەیان فەرامۆش نەكرد. شەهلا شەهابی هەمیشە لە چالاكیە كۆمەڵایەتییەكانی ژنانو لەگەڵ گروپە شاخەوانیەكانو لایەنگرانی ژینگە هاوكاری دەكرد.
كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەهۆی گیانبەختكردنی ئەو دوو خوشكە خۆشەویستە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خەباتكاری شەهابیو شبرندو خەڵكی شۆرشگێڕی سنەو نۆدشە دەكاتو خۆمان بە شەریكی خەمی لەدەستدانی ئەو دوو هاوڕێیەمان دەزانین.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
22/3/1394