ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی رەشەمە د. كه‌مال مه‌زهه‌ر مێژونوسی به‌ناوبانگی كورد له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیانکرد.
دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر ساڵی 1937ی زایینی له ناوچه‌ی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به‌شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه، له ساڵی 1959 له زانكۆی به‌غدا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌بواری مێژوو به‌ده‌ستهێناوه و دواتر چووەتە وڵاتی شوورەوی ئەوکات.
كه‌مال مه‌زهه‌ر له ساڵانی 1971 تاوه‌كو 1975 هاوكاری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی زانستی فهرههنگناسیی كوردی بووە له به‌غدا.
دکتور کەماڵ مەزهەرژمارەیەکی بەرچاو کتێبی بە زمانە جۆراوجۆرەکانی وەک کوردی و رووسی وعەرەبی چاپ و بڵاو کردووەتەوە.
هێندێک لە بڵاوکراوەکانی دکتور کەماڵ بریتین لە:
- کوردستان لە ساڵانی شەڕی جیھانیی یەکەم
- ڕاپەرینی ١٩٢٠ لە ڕۆژھەڵاتناسیی سۆڤیەت
- چاوپێکەوتنێک بە چەند کێشەیەکی نێونەتەوەیی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین
- ڕۆلی گەلی کورد لە ڕاپەرینی ١٩٢٠ی عێراق
- سەرھەڵدان
- چینی کرێکاری عێراق پەیدابوونەوە و یەکەمین بزووتنەوەکانی
- مەکیاڤێلی و مەکیاڤێلیسم
- حەقیقەتەکانی مێژووی کوردەکان
- چەند وتارسەبارەت بە پەیوەندیەکانی نێونەتەوەییی دەوڵەتە مەزنەکان
- چەند وانە لە سەر مێژووی ئێرانی نوێ و ھاوچەرخ
- کوردستان لە ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیهاندا
- کورد و کوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەکانى حکومەتى بەریتانیادا[٤]
- ئافرەت لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی
- تێگەیشتنی ڕاستی؛ شوێنی لە رۆژنامەنوسی کوردی‌دا
- مێژوو
- ڕونەسانس
- پەڕەکانێک لە مێژووی گەلی کورد
- چینی کرێکارانی عێراق پەیدابوونەوە و یەکەمین بزووتنەوەکانی
- خەباتی ڕزگارکەری کوردان دژ بە ئیستیعماری بریتانیا لە ساڵانی ١٩٣٢-١٩١٨ی زایینی
- کورتەیەک لە مێژووی کوردەکان لە ساڵانی ١٩٥٨-١٩١٨ی زایینی
- بەشدرایکردن لە نووسینی کتێبەکانی: پەیدابوونەوەی چینی کرێکار لە وڵاتە ئاسیاییەکان و ئەفریقاییەکان
ئەمرۆ سێ شەممە ٢٦ی مانگی رەشەمە ئەم مێژوونووسە بە ناوبانگەی کورد لە وڵاتی ئاڵمان و لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیانکرد.