لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا دوو هەیئەتی رێبەریی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانو حیزبی دێموکراتی کوردستان دا دوایین گۆڕانە سیاسییەکانو پێوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
پێشنیوەرۆی رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 5ی سەرماوەزی 1392ی هەتاوی، هەیئەتێکی رێبەرێی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە، سکرتێری کۆمەڵە سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد کە لە لایەن هەیئەتێکی رێبەری حیزبەوە بە سەرپەرستی سکرتێری گشتیی حیزب، بەڕێز خالید عەزیزی پێشوازی لێ کرا.
لەم دیدارە هاوبەشەدا هەردوو هەیئەت سەبارەت بە هەلومەرجی سیاسیی ئەمڕۆی ئێرانو بەتایبەت رێکەوتنی رۆژاوا لە گەڵ ئێران لە پێوەندی لە گەڵ کەیسی ئەتۆمی ئێران و هەروەها ڕەوشی سیاسیی کورد لە ناوچەکەو ئێران ئاڵۆگۆڕی بیرورایان کرد.
لە دڕێژە ئەم دانیشتنەدا هەردوو هەیئەتی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان باسیان لە پێوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردو ڕاشکاوانە بە خوێندنەوەی بارودۆخی سیاسیی ئەمڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستان پێوەندی هێزە سیاسییەکانی کوردستانیان بە نادڵخواز لە قەڵەم دا و هەر لەم پێوەندییەدا هەردوو هەیئەتی پێیان وابوو کە پێویستە لەم پێناوەدا هەوڵی جیدی بدرێ و بۆ ئەم کارەش لاپەڕەیەکی نوێ لە پێوەندییەکانیان دا هەڵبدەنەوە.