ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی رەزبەزی ١٣٩٨ی هەتاوی هه‌یئه‌تێکی ناوەندی هاوکاری بە مەبەستی گەیاندنی هاوخەمی و پشتیوانی خەڵك و ئەحزابی بەشدار لە ناوەند سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی کانتۆنه‌کانی “ڕۆژاوا”یان له شاری سلیمانی کرد و له‌لایه‌ن نوێنەری كانتۆنەكان رۆژاوا لە هەرێمی کوردستان بەڕێز «مەسوود حەسۆ» پێشوازیان لێ‌کرا.
له سهردانهكەدا دوایین دۆخ و پێشهاتەکانی ڕۆژاوای کوردستان، هه‌ڵوێستی خەڵكی چوار پارچەی کوردستان سه‌باره‌ت به هێرشی تورکیه بۆ سه‌ر ڕۆژاوا و پشتیوانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ڕۆژاوای کوردستان قسه و باسیان لێ‌کرا.
له‌م سه‌ردانه‌دا نوینەرانی رۆژئاوا سپاسی هه‌ڵوێستی خەڵكی رۆژهەڵات و ناوەندی هاۆكاریان كرد كە بەبێ گوێدان بە فشاری رژیمی كۆماری ئیسلامی لە سەرەتای هێرش بۆ سەر خاكی رۆژئاوا لەسەر خەت بوون لە كۆتایی هه‌ردوولا جه‌ختیان له یه‌کڕیزی و هاوکاری نێوان هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان بۆ رووبەرو بوونەوە لە گەڵ دوژمنانی كوردیان کرده‌وه و بە ئامادەبوونی راگەیاندنەكان پرس كۆنفرانسێك لەو پەیوەندییەدا بەرێوە چوو.
٢٤ی رەزبەری ١٣٩٨
١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩