پێش نیوەرۆی روژی یەکشەممە 5ی خەزەڵوەری 1398ی هەتاوی رێکەوتی 27ی ئۆکتۆبری 2019ی زایینی،هەیئەتێک بە نوێنەرایەتی رێکخراوی لاوانی حیزبی شیوعی کوردستان بە مەبەستی دیدار وگفتگۆ لەمەر کۆمەڵێک پرس وپێشهاتی ئەمرۆی کوردستان وناوچەکە سەردانی بنکەی رێکخراوی لاوانی پێشرەویان کرد لە بارەگای سەرکردایەتی کۆمەڵە. لەم دیدارەدا کە زیاتر لە 4 کاتژمێری خایاند دوو لایەن وێرای لێکدانەوە و شروڤەی رووداو و پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئەرک و بەرپرسارەتی هەنووکەیی لاوانی کورد بە گشتی ورێکخراوەکانی لاوان بە تایبەتی، لەسەر هاواهەنگی زیاتری نێوان رێکخراوەکانی لاوان پێداگری کرا. لەم دیدارەدا بە تایبەت بۆ هەڵوێستە کردن لەبابەت رووداوەکانی کوردستانی رۆژاوا، دیاریکردنی پلاتفۆرمێکی هاوبەش کە ببێتە هەوێنی یەکریزی وهاوخەباتی نێوان لاوانی هەرچوارپارچەی کوردستان گوفتگۆی لەسەر کرا.هەر لەو دیدارەدا هەر دوو لا سوور بوون لەسەر ئەوەیکە خەباتکاری لێبراوی بزووتنەوەی رزگاریی نەتەوەیی بن لە پێناو سرینەوەی ستەمی نەتەوەیی و رەخساندنی بەستێنی دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی ژێردەستەی کورد لە هەموو پارچە کان.١