به داخێكی زۆره‌وه دوێنێ ڕێكه‌وتی ٢٢ مانگی مای هاوڕێ كه‌یان فه‌رزاد پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سیمای ناسراوی ناوچه‌كانی سنه و كامیاران و ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه، دڵه میهره‌بان و پڕ هیواكه‌ی له لێدان كه‌وت.
كه‌یانی فه‌رزاد له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نه‌دار، به‌ڵام تێكۆشه‌ری شاری سنه گه‌وره بوو. هه‌ر له هه‌ڕه‌تی لاوه‌تیدا له‌گه‌ڵ براكانی هۆگری كۆمه‌ڵه و له پشتیوانی ژنه سالاری وه‌ك شه‌ریفه خانمی دایكیان به‌هره‌مه‌ند بون . ئه‌و چالاكوانی بنكه‌كانی شاری سنه، پێشمه‌رگه و كادری ناو خه‌ڵك، كادری پێوه‌ندیه‌كانی كۆمه‌ڵه له عیراق و به‌رپرسی مه‌خزنی چه‌ك و چۆڵی گشتیی بوو. هاوڕێ كه‌یوان له هه‌موو ئه‌ركه‌كانیدا به دڵسۆزی و وه‌فاوه كاری ده‌كرد، له‌گه‌ڵ هه‌موان ئارام و ڕوو خۆش و لێو به بزه و خۆشه‌ویستی پێشمه‌رگه و هاوڕێیانی بوو. نه‌ك ته‌نیا سنه و كامیاران، سه‌رده‌شت و بۆكانیش مه‌یدانی چالاكی و هه‌ڵسوڕانی بوو.
هاوڕێ كه‌یان له‌و ماوه‌ش كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له تاراوگه بوو، پێوه‌ندی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی هه‌بوو و زۆر به سه‌ربه‌رزی به‌رگری له خه‌باتی ڕابردوی خۆی و كۆمه‌ڵه ده‌كرد.
ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆمان، سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو بنه‌ماڵه‌یان و به تایبه‌تی ئه‌دوین و ئیلێنا و خه‌ڵكی سنه و كامیاران و هاوڕێیانی دێرینی ده‌كه‌ین، دڵنیاین كه یادی ئازیزی كه‌یان فه‌رزاد له دڵی خه‌ڵكی چه‌وساوه و تێكۆشه‌رانی یه‌كسانیدا زیندوه و ڕێبازی پڕ ڕێبوار ده‌بێ.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
٢٣. ٥. ٢٠١٨ زایینی – ٢ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٧ هه‌تاوی