توندوتیژی دژی ژنان هەڵقوڵاوی ساڵانێكی دوور و درێژی دەسەڵاتی پیاوسالاری و کلتوری بە کۆیلە کردنی ژن لە رێگای ئایین و سیستمێکی نادادپەروەرانەیە کە هێشتا هەربەردەوامە و ژنانی بە شێوازی جۆراوجۆر کردۆتە قوربانی توندوتیژی.
لە هەموو جیهان توندوتیژی دژی ژنان لە شێواز و رادە و ئاستی جیاواز و جۆراوجۆر بوونی هەیە، بەڵام لە وڵاتانی رۆژئاوایی بە هەوڵ و تێکۆشانی رێکخراوە چەپ و سۆسیالیستەکان و لایەنگرانی مافی یەکسانی ژن و پیاو، تا رادەیەکی زۆر ئەمە کۆنترۆڵ کراوه و لە رێگای یاساوە بەربەستی بۆ دانروە وهەروەها لە رێی بارهێنان و پەروەردەوە توانیویانە کلتوریەکی مرۆیی جێگیر بکەن کە ئەمەش تا رادەیەکی زۆر کاریگەری لە سەر کەم کردنی ئەم دیاردەیە هەبووە.
بەڵام لە کۆمەڵگا رۆژهەڵاتیەکاندا بە داخەوە دیاردەی توندوتیژی زۆر بە زەقی بەرچاوە و شوڕ بووەتەوە بۆ ناو هەموو قۆژبنێکی ژیان و لە نێو خێزان و بنەماڵەدا زیاترین ئاماری قوربانی هەیە. سیستەمە نادادپەروەرەکان و بوونی ئایین و مانەوەی کلتوری كۆنی پیاوسالاری ، هۆکاری سەرەکین بۆ مانەوەی ئەم دیاردە نامرۆییە. یەکێک لە فاکتەره هەرە گرنگەکانی مانەوەی توندوتیژی و پێشێل کردنی مافی ژنان، بوونی شەر و ئاژاوە لەو وڵاتانە و بە تایبەتی رۆژهەڵاتی ناڤینە. شەر لە گەڵ خۆی ماڵوێرانی، ئاوارەیی، هەژاری و توندتیژی دێنێت و پرسی ژن و مافەکانی لە بیر دەکرێ و دەخرێتە پەراوێزەوە. بە پێی ئامارەکان ژنان سەرەکیترین قوربانیەکانی شەرەکانن.. دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر ژنان و توندوتیژی لە شەردا هەمیشە رێژەیەکی بەرچاو لە ژنان دەکاتە ئامانج. نمونەی هەرە بەرچاو هێرشی وەحشیانەی داعش بۆ ناوچەکەیە کە چۆن بە پشت بهستن به شهریعهتی ئیسلام و خودا و بە پاساوی ئایین دەستدرێژیان کردە سەرئەو ژنانەی بە دیل دەگیران و وەک دەسکەوتی شەر چاویان لێ دەکرا. ژنانی شنگال بە تایبەت لە بەر ئەوەی ئایینی جیاوازیان هەبوو کەوتنە بەر پەلاماری ئەم هێزە دواکەوتوو و کۆنەپارێزە و وەکوو کۆیلە بۆ سکێس دەفروشران.
بە واتایەکی دیکە کاتێک شەر هەیە، پرسی ژن دەخرێتە پەراوێز و هیچ بایەخێکی نامێنێ تەنیا پرسەکانی دیکەیە كه زەق دەبنەوەو قسەی لێدەکرێ و پرسی ژن و قسەکردن لەمبارەوە دەبێتە گاڵتە و فەراموش دەکرێت.
لە ماوەی چل ساڵ دەسەڵاتی رەشی کۆماری ئیسلامی لە ئێران و کوردستان، ژنان قوربانیی سیستم و ئیدئۆلۆژی ئەم رژیمە بوون و لە سەرەتاییترین ماف بێبەشن. له كوردستانی رۆژههڵات و بهدهستپێكردنی خهباتی ئاشكرا له نێو ریزهكانی كۆمهله دا و له بهستێنه جیاوازهكاندا ژنان ئەو ٮەستێنەیان بۆ رەخسا له كوردستان وهكوو مرۆڤ خۆیان بسهلمێنن و بوونی هێزی سوسیالیست و چهپ وهك پاڵپشتی راستهقینهی ژنان ئهو باوهڕ به خۆیەی به ژنان بهخشی تا كوو بتوانن سهرهڕای بوونی سێبهری ئایین، پیاوسالاری، میدیای دهوڵهتی و نهریتی كۆن رووبهرووی توندوتیژی ببنهوه كه بهداخهوه هێشتا سێبهری حوكمی رهشی دهسهڵاتدارێتی كۆماری سێداره له كوردستان زاڵتره و رۆژانه به بوونی خۆی پهره پێدهری تووندوتیژیه.
توندوتیژی بەشیکە لە کلتور و یاسای رژیم و تەنانەت پەروەردە و میدیاش لە خزمەت بڵاو کردنەوەی ئەم کلتور و یاسایانن. هەر بۆیە توندوتیژی دژی ژنان بە شێوازی جۆراوجۆرلە هەموو شوێنێک هەیە و هیچ یاسا و رێسایەک بۆ پشتگیری لەوان بوونی نیە.
٢٥ی نۆڤامبر رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە دژی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، دەرفەتێکە تا سەرنجی زیاتر بە دۆخی ژنان لە هەموو جیهان و بەتایبەت ئێران و کوردستان بدرێت و ئەم مەسەلەیە نەخرێتە پەراوێز و بەڵکوو بە گرنگییەوە چاوی لێبکرێت
كۆمهڵهی زهحمهتكێشانی كوردستان
٢٥ی نوامبری ٢٠١٩