بۆ بەرێزان هاورێیانی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سڵاوێکی شورشگێرانە ماندوو نەبوونی ئێمە وەک هاورێیانی کۆمیتەکانی نهێنی شارەکانی کوردستان قەبووڵبکهن و هیوادارین لە سەر ئەرکەکانتان لە پێناو خەبات و چالاکی بو یەکخستنەوە و یەکرێزی باڵەکانی کۆمەڵە بەردەوام بن . هاورێیانی خۆشەویست ، هەر وەک دەزانن لە بارودۆخی هەستیاری ئەمرۆی کوردستان بە تایبەتی و رۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی دانانی پلانێکی گۆنجاو بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەرکێکی مێژوویی و شۆرشگێرانەیە و یەک هێزی و یەکگرتوویی بەرەکانی بزووتنەوەی شورشگێرانەی کوردستان بە تایبەت لە ئاستی باڵەکانی کۆمەلە دەتوانێ لە داهاتووی ناوچەکە و کوردستانیس ببێتە مایەی دڵگەرمی و هاندەری بەرەی نوێ بێت بۆ هەڵگیرسانی خەبات و تیکۆشان بۆ دابین کردنی ماف و ئازادیییەکانی کۆمەلگا. هاورێیان، ئەو چالاکیانەی کە ئیوە ئێستا بۆ یەکخستنەوەی دوو باڵی کۆمەڵەی دەکەن هیوا و ئامانجی دێرینەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و هیوا بەخشی خەبات و تیکۆشانی ئێمەیە لە نێو شارەکانی کوردستان. بۆیە دەبێ زۆر بە وردی و بە لە بەر چاو گرتنی بنەماکانی یەکەم پێکهینانی کۆمەڵە وەک بزووتنەوەیەکی شۆرسگێرانە و عەداڵەتخواز مامەڵە لە سەر ئەم هەل و مەرجە دا بکەن. بیگۆمان یەکخستنەوە و سازماندەهی نوێ ئەم رەوتە و ئەم حێزبە کاریکی هەر وا ئاسان نییە و زۆر هەوڵ و ماندوو بوونی ئەوێت تا بەڵکوو بتوانرێت وەک حێزبێکی خاوەن مێژوویەکی پڕ لە شانازی دووبارە یەک بخرێتەوە و بانگەوازێک بێت بۆ هێنانە دی ئامانجەکانی کۆمەڵانی خەلكی هەژار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان. کۆمەڵە دەبێ لە ئایەندەیەکی نزیک دا بتوانێ بە هۆی توانایی خۆی لە زۆر بواری مەدەنی و سیاسی لە گۆرەپانی خەبات لە کوردستان رۆڵ و نەخشی تایبەتی خۆی زۆرتر مسۆگەر بکاتەوە و لە چالاکییەکانی خەبات بۆ بە دیهێنانی مافەکانی خەلک بەشداری بکات و وەک جەرەیانیکی پێشرەو و سوسیالیست ئاڵا هەڵگری خەباتی ئێنسانی و دادپەروەرانە بێت. هاورێیانی بەرێز، دیسان وێرای ئەوەی کە خۆمان بە هاوبەشی چالاکیییەکانتان لەم بوارانە دا دەزانین پێمان وایە کە دەبێ زۆرتر بە پرەنسیپێکی مۆدێرن و شۆرشگێرانەوە رووبەرووی ئەم هەنگاوانە بن و بۆ داهاتوویەکی روون بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان تێبکۆشن.ئێمە هەنگاوەکانتان بە شانازییەوە بە خەباتێکی شۆڕشگێڕانەی پێشکەوتوو دەزانین و ئامادەین هەر چەشنە یارمەتییەکی پێویستتان بێت لە ناوەوەی کوردستان بۆ جێبەجێ بکەین و لە رەوتی هەوڵەکانتان هاوئاهەنگ بین. بژی یەکیەتی و یەکرێزی گشت بەشەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان و باڵەکانی کۆمەڵە
بژی سوسیالیسم بژی کوردستان
کۆمیتەی هاوبەشی تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵە لە ناوەوەی کوردستان ١١/١١/٩٢