بە ئاگاداری جەماوەری خەڵكی كوردستان رادەگەیەنین كە پێشنیوەرۆ ئەمرۆ پێنجشەممە 20ی پوشپەڕ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بە فرۆكەی بێ فرۆكەوان بۆردومانی یەكێك لە بنكەكانی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵەی لە ناوچەی هەڵگوردیان كرد.
بە پێی زانیارییەكان بە خۆشییەوە لەو بۆردومانەدا هیچ زیانێكی گیانی بەر هێزی پێشمەرگە نەكەوتووەو هەموو هاوڕێیانمان سەلامەتن.
تا كاتی گەیشتنی ئەم هەواڵە بۆردومانی ناوچەی هەڵگورد لەلایەن تۆپخانەكانی رژیمەوە بەردەوامە.
دواتر لە لە وردەكاریی هێرشەكەی رژیم ئاگادارتان دەكەینەوە.