خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!
بەمجۆرە رادەگەیەنین کە سەعات ۱۰:۳۰ی شەوی رابردوو ۲٨ی خەزەڵوەر تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، لە رێگای تۆپی دوورهاوێژەوە شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی رۆست و بەرزایەکانی ئەو ناچەیە تۆپباران دەکەن کە بەخۆشحاڵییەوە لەو تۆپبارانەدا هەموو هاورێیان پێشمەرگە سڵامەتن.
ستادی نیزامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
۲٨ی خەزەڵوەری ۱۳۹٨ هەتاوی
۱۹ی نوامبری ۲۰۱۹ی زایینی