کۆمەڵانی ئازادیخوازی کوردستان!
هاورێیان،دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!
بەداخەوە ڕایدەگەیەنین کە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ شەممە ٣١ی مانگی جۆزەردان، ژمارەیەک لە هاورێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە کە لە ناوچەی قەرەداغ بوون، بە مەبەستی پشوودان و حەسانەوە سەردانی بەنداوی “چەمی سمۆر” دەکەن و، بەداخەوە لە کاتی مەلەوانیکردندا هاورێ ئارمان حوسێن پەناهی، خەڵکی گەورەدێی” قورووچیا”ی ناوچەی لەیلاخ و پێشمەرگەی فیداکار و لەخۆبوردووی کۆمەڵە، بە رووداوی خنکان لە ئاودا گیانی ئازیزی لەدەست دەدا.
وێرای دەربرینی خەم و پەژارەی خۆمان بە بۆنەی رووداوی گیانلەدەستدانی هاورێ ئارمان حوسێن پەناهی، پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزی و لە خۆمان و هەموو خەڵکی ئاوایی قورووچیای لەیلاخ دەکەین و، بەڵێن نوێ دەکەینەوە کە هەتا وەدیهێنانی ئامانجە بەرزەکانی هاورێ ئارمان وهەموو گیانبەختکردووانی کۆمەڵە درێژەدەری رێبازی خەباتکارانەیان دەبین.
بژی یادی ئازیزی هاورێ ئارمان حوسێن پەناهی و سەرجەم گیانبەختکردووانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردستان.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٣١ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی
٢٠ی ژوئەنی ٢٠٢٠ی زایینی