خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
هاورێیان ،دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!
بەداخەوە ئەمرۆ پێنج شەممە ٧ی مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی،دایە عایشە جەوانمەردی، دایکی ئازیزی شاعیری شۆرشگێر و تێکۆشەری دێرینی کۆمەڵە، هاورێ حوسێن عەبباس تاهیر ناسراو بە حوسێن شەبەق، ئەندامی پێشووی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە، لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا و لە شاری مهاباد دڵی پر لە خۆزگە و ئاواتی بە رزگاری و سەربەستی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.
دایە عایشە و بنەماڵەکەی وەک هەزاران دایکی خۆراگر و بنەماڵەی سەربەرزی دیکەی ئەم کوردستانە کە باشترین رۆڵەکانیان لە ریزی خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەیاندان، لە نێو جەماوەری خەڵک و دۆستان و ناسیاوانیاندا جێگای رێز و متمانە وخۆشەویستی بوون و هەن.
ئێمە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پر بە دڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزی دایە عایشە و بە تایبەت لە هاورێ حوسێن شەبەق و خەڵکی شاری مهاباد و ئاوایی وزندەرێ دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.
یادی ئازیزی دایە عایشە جەوانمەردی بەرز و بەرێز بێت.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی
٢٦ی مارسی ٢٠٢٠ی زایینی