خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!
بەداخەوە رادەگەیەنین کە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ٢١ی مانگی جۆزەردان، دڵی گەورە و پر لە خۆزگە و ئاواتی کاک حوسێن رەزایی لە شاری سنە بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.
کاک حوسێن کە کەسایەتییەکی خۆشەویست و سیمایەکی جێ باوەر و متمانەی خەڵکی شار بوو،باوکی هاورێ زوهرەی رەزایی پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە بوو کە لە مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویدا و لە کارەساتی بۆمبارانی شیمیایی مقەرەکانی کۆمەڵە لە دۆڵی بۆتێ لە نزیک رانیە گیانی ئازیزی بەختکرد.
ئێمە بەم بۆنەوە وێرای دەربرینی خەم و پەژارەی خۆمان،لە لایەن هەموو هاورێیان و ریزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری کاک حوسێن رەزایی،بە تایبەت لە هاورێیان ویدا رەزایی و فەریبۆرز فەخاری و هەموو خەڵکی شاری سنەی سەربەرز دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.
بەرز و بەرێز بێ یادی ئازیزی کاک حوسێن رەزایی.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٢ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی
١١ی ژووئەنی ٢٠٢٠ی زایینی.