خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!
بەمجۆرە رادەگەیەنین هاورێ موزەفەر مورادی کە رۆژی ۱۱ی جولای ساڵی ۲۰۱۹لە ئاکامی تۆپبارانکردنی بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە لە ناوچە سنوورییەکان لە لایەن سپای پاسدارانەوە بە سەختی بریندار ببوو و لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەهۆی برینەکانییەوە ئازاراێکی زۆری بینی و،پاش ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری بەداخەوە پێش نیوەرۆی ئەمرۆ یەکشەممە۱۹ی پووشپەری ساڵی ۱٤۰۱ی هەتاوی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی گیانی ئازیزی بەختکرد.
لە ماوەی داهاتوودا وردەکاریی زیاترتان بەئاگاداری دەگەیەنین.
بژی یادی ئازیزی هاورێ موزەفەر مورادی پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
۱۹ی پوشپەری ۱٤۰۱ی هەتاوی
۱۰ی جولای ۲۰۲۲ی زایینی