خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
تێکۆشەران و دڵسۆزانی کۆمەڵە!
بەمجۆرە رادەگەیەنین زۆر بەداخەوە سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە ۲ی پووشپەر هاورێ موراد حەسەننژاد بەکارەساتێکی دڵتەزێن گیانی لەدەست دا.
هاورێ موراد کە خەڵکی ناوچەی پیرانشار بوو،سەرەرای ئەوەیکە ماوەیەکی کەم بوو بە ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە پەیوەست ببوو،بەڵام بە مەرگی خۆی خەم و پەژارەیەکی زۆری خستە دڵی هاورێیان و هاوسەنگەرانی.
لەرێگای ئەم راگەیاندنەوە هاوخەمی و هاودەردی خۆمان لەگەڵ بنەماڵە و کەس و کار و ئازیزان و هاوسەنگەرانی هاورێ موراد حەسەننژاد دەردەبرین و بەڵێن دەدەین تا وەدیهاتنی ئامانجە بەرز و ئینسانییەکانی سەرجەم گیانبەختکردوانی کۆمەڵە لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام دەبین.
سکرتارییەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
یەکشەممە ۲ی پووشپەری ۱۳۹٨
رێکەوتی ۲۳ژوئەنی ۲۰۱۹