خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان!
بەمجۆرە ئاگادارتان دەکەینەوە کە کاتژمێر ۱۲:۱۵ی ئەم شەو دووشەممە ۳۰ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە جارێکیتر کرایە ئامانجی هێرش و پیلانگێریی سپای پاسداران.لەم هێرشە تێرۆریستییەدا کە لە رێگای بەکارهێنانی درۆنی بۆمبرێژکراوە بەرێوەچوو، بە خۆشحاڵییەوە هەموو هاورێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە سڵامەتن و تەنیا زیانی مادی بەر هێندێک بنکە و مقەرەکان کەوتووە .شایانی باسە هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشەی سپای پاسداران بۆ سەر ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە،بەداخەوە بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتیش کراونەتە ئامانج.
سکرتاریەتی کۆمەڵە
۳۰ی خەزەڵوەری ۱۴۰۱ی هەتاوی