نادیە موراد، كچە كوردی ئێزیدی كە یەكەم كوردە ئەم خەڵاتە وەردەگرێت، ساڵی 1993 لەگوندی كۆجۆ لەباشوری كوردستان لەدایكبووە. ئەو لەهێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر گوندەكەیان 6 براو دایكی گوللەباران كراونو خۆیشی لەلایەن داعشەوە دەڕفێنرێتو دواتر رزگاری دەبێت. نادیە بەهۆی هەوڵەكانی بۆ كۆتایی هێنان بە توندوتیژی سێكسی لەشەڕ، ساڵی 2016ش خەڵاتی ساخارۆفی بە هاوبەشی پێبەخشرا.
بەم بۆنەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی نادیە موراد دەكەینو پێمانوایە ئەم خەڵاتە كەمترین شتە كە بتوانێت سوكنایی خەمو ئازارەكانی نادیەو كوردانی ئێزیدی بداتەوە كە بەدەستی چەكدارانی داعش توشی كارەساتێكی مرۆیی بوون. ئەم سەركەوتنەی نادیە موراد سەركەوتنە بۆ هەموو گەلی كوردستانو هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.
دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
13ی رەزبەری 1397 _ 5ی ئۆكتۆبری 2018