بۆ رای گشتی:
لە كوردستان، تەوای پێكهاتە وئاینەكان ،بەتایبەت چینی ژنان، رووبەروی مەترسیەكی زۆر گەورە بوونەتەوە. چەتە تیرۆریستەكانی داعش، دەیانەوێت دەست بەسەر ئەم خاكە پیرۆز و دێرینەدا بگرن و بیگەرێنەوە بۆ سەردەمی تاریكایی كۆنەپەرستی. بۆ ئەم مەبەستەش، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هێرش و پەلامارە دڕندەكانیان زیاتر دەكەن، ئێمە سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ ئەو قارەمانانەی كەلە بەرخودانی بێوێنەدا ، بەرامبەر ئەو چەتانە گیانیان بەختكرد. لە دوای رۆژئاوا و لە مانگی حوزەیراندا كاتێك چەتەكانی داعش دەستیان بەسەر موسڵ دا گرت پیلانی داگیركردنی شەنگال و مەخموریان داڕشت. لە دوای هێرش و پەلاماردانی خاكی پیرۆزی ئێزدیەكان، بەهەزاران كەسیان لە شەنگال كوشتوە، بە سەدان كەس لە تینوێتی و لە برسان گیانیان لە دەستداوە، زیادتر لە ۲۰۰،۰۰۰ هەزار كەس لە ترسی كۆمەلكوژی ڕوویان لە چیای شەنگال و رۆژئاوای كوردستان كردووە،دڕندەیی ئەو گرووپە بە ڕاددەیەكە دەستدرێژی دەكەنە سەركڤ و ژنانی كورد و لە بازارەكانیان وەك كۆیلە بازرگانیان پێوە دەكرێت و دەیانفرۆشن . پێویستە هەموومان بزانین كە ئەوان شەڕی خۆیان لەژێر ناوی ئیسلام دا دەكەن، بەڵام لەحەقیقەت دا داعش هێزێكی دژ بە ئیسلامە. ئەم خاكە هەمیشە بیروباوەڕ و ئاینە جیاوازەكانی لە باوەش گرتوە و لە ئێستاشدا داعش بەنیازە كوردستان داگیر بكات و بیگەڕێنێتەوە سەردەمی تاریكایی و كۆنەپەرستی. ئەوان دەیانەوێت ڕەنگە جیاوازەكان، چینە جیاوازەكان، ئاین و باوەڕیە جیاوازەكان لەناوبەرن و هەموویان بكەن یەك رەنگ و یەك دەنگ و یەك شێوە، واتە هەولی لەناو بردنی تەواوی رەنگەكان دەدەن و دەیانەوێت تەنها رەنگی رەش و تاریكی ئاڵاكەیان بمێنێتەوە. بە كۆمەڵكوژی وهەرجۆرە هێرشێكی دڕندانە، بە هۆڤێتی و پەلاماری دژ بە مرۆڤایەتی یان ، هەوڵی لەناو بردنی چینە جیاوازەكان دەدەن.
لێرە دا ئێمە وەك نوێنەرانی ئافرەتان و ژنانی هەر چوارپارچەی كوردستان،كە ئمیزاكانمان لە خوارەوە هاتووە ڕای دەگەیەنین كە: یەكەم / ژنانی كوردستان وەك هەمیشە ئازایانە و بە ورەی پۆڵاینەوە , ئامادەین شان بە شانی ئەو هێزانەی پارێزگاری لە خاكی كوردستان دەكەن تێبكۆشێن و لەوپێناوەدا گیان فیدایی بكەین . سڵاو بۆ ئەو ژنانە دەنێرین كە بەرگری لە كوردستان دەكەن. دووەم/ بە یەكگرتوویی ویەك گوتاری هەموو هەوڵ و چالاكییەكانمان بۆ خزمەتكردنی ئاوارەو لێ قەوماوان و ناساندنی ئەو تاوانە بە ناوەندی نێودەوڵەتی چڕ بكەینەوە . سێیەم/ بانگەواز دەكەین بۆ گشت هێز و لایەنی نێو دەوڵەتی و مرۆڤ دۆست لەو كارەساتە دڕندە مرۆییەی كە ئەمرۆكە گەلی كوردستانی كردۆتە ئامانج , بێنە دەنگ و پاڵپشتییە مرۆییە كانی خۆیان خێرا تر و فراوانتر بكەن بۆ ئاوارە و قوربانیان و , ڕێگری بكەن لە ڕوودانی تاوانی جینۆساید و كارەساتی گەورەی مرۆیی كە خەریكە جارێكی تر هەڕەشە لە كوردستان دەكات . چوارەم / ئێمەی ژنانی كوردستان تەبایی و یەكڕیزی ماڵی كورد لەو دۆخەی ئەمڕۆ كوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت لە هەر شتێكی تر بە پێویست تر دەزانین و لەو پێناوەشدا لە خەباتی بەردەوام دا دەبین. هەر بۆ ئەو مەبەستە داواكارین كە هیچ هێز و لایەنێك ئەو دۆخە بۆ بەرژەوەندی تەسكی سیاسی بەكارنەهێنێت , چونكە چارەنووسی هەموو گەلی كوردستان لە ژێر هەڕەشە دایە . لە كۆتایی دا سەركەوتن هەر بۆ گەلی كوردستانە . 18.08.2014
1-رێكخراووی پەیوەندییەكانی ئافرەتانی كورد
2-ئەنجومەنی ژنانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە)
3- ژنانی بزووتنەوەی گۆڕان (پەرلەمانتاری هەرێمی كوردستان. د. جوان ئیسماعیل عەزیز) 4- یەكگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان
5- ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان
6-ئەنجومەنی ژنانی عەشتار لە كامپی پەنابەرانی مەخموور
7- ڕێكخراوەێ ژنانی ئازرمیهر كوردستان
8-یەكێتی ژژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
9- كۆمەلەی ژنانی رۆژهەلات
10- ڕێكخراوەێ ئافرەتانی خەباتی كوردستان
11- ئاسۆی ژنی كورد
12- ڕێكخراوی ژنانی ڕۆژئاوای كوردستان (یەكێتیا ستار) لە باشووری كوردستان .
13- ئەنجومەنی ژنانی پارتی ئاشتی و دیموكراتی ( بەدەپە ) لە باشووری كوردستان .
14- كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان
15- چنار سەعد عەبدوالله/ ئەندام لە گروپی ئاشتی ژنانی پارتە سیاسیەكانی كوردستان 16- مەیان خەیری بەگ/ بوكی سەرۆك رۆحانی ئێزیدی/ میر تەحسین بەگ
17- د. رابیعە خانەقین چالاكوانی مافی مرۆڤ
18- نەجیبە عومەر ئەحمەد: هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان PÇDK
19- جەمیلە سالح/ ڕێكخراوی مافی مرۆف نێونەتەوەیی UNAMI
20-ڤیان دزێیی: ئەندامی یەكیتی پەرلەمانتاران
21- كەژاڵ هادی: جێگری سەرۆكی لیژنەی داكۆكی كردن لە مافەكانی ئافرەتان لە پەرلەمانی كوردستان
22- بەڕێز عومەر: چالاكوانی كۆمەڵَگای مەدەنی
23- كانیاو بایز – ئەندامی سكرتاریەتی كۆمەڵەی ئافرەتانی كوردستان – عیراق
24- ناسكە عجیل ئیسماعیل/ چالاكوانی ژنان و بەرپرسی ڕێكخراوی گەشەپێدانی ژینگەیی 25- Dr. Viyan Silemani (Yekitiya Afretanî Kurdistan)