ئەمرۆ خەڵكی شاری بانەی خۆڕاگر بەداخستنی دوكان و بازاڕەكان، بە یەكدەنگ خوازیاری كۆتایی هێنان بە كوشتنی كۆڵبەرانو سزادانی تاوانباران بوون.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ 14ی خەرمانان خەڵكی شاری بانە بۆ پشتیوانیی لە بنەماڵەی قوربانیانو بۆ دژایەتیكردنی كوشتنی كۆڵبەران، دوكانو بازاڕەكانیان داخستو دژی سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی لەكوردستان مانگرتنیان راگەیاند.
ئێمە وێڕای پشتیوانی خۆمان لە خەڵكی قارەمانی شاری بانە، داوا لەسەرجەم خەڵكی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین، بانەو خەڵكەكەی بە تەنیا نەهێڵنەوەو بە دەربڕینی ناڕەزاییو مانگرتن، پشتیوانیان لێبكەنو سیاسەتەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ كوشتاری كۆڵبەرانو سەركوتی خەڵكی كوردستان مەحكوم بكەن.
تاوانەكانی كۆماری ئیسلامی لەكوردستان تەنیا بە ئیرادەی پۆڵایینی خەڵكو خۆڕاگرییان كۆتایی پێدێت.
بڕوخێ رژیمی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی
سەركەوێ خەباتو مانگرتنی خەڵكی شاری بانەی قارەمان
سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
14ی خەرمانانی 1396
5ی سێپتامبری 2017