زۆر به داخەوە ئەمڕۆ شورای نیزامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له راگەیەندراوێکدا، گیانبەختکردنی پۆلێک له پێشمەرگەکانی ئەو حیزبەی راگەیاند که پاش گەمارۆدانیان له لایەن هێزێکی گەورەی رژیم له ناوچەی شنۆ و پاش شەرێکی نابەرابەر و خۆڕاگرانە که تێیدا ژمارەیەک لە هێزەکانی رژیمیان له ناو بردوە، گیانیان بەختکردووە و به کاروانی پر له سەروەریی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان پەیوەست بوون.
ئێمە ئەو کردەوە جینایەتکارانەی کۆماری ئیسلامی مەحکوم دەکەین. دڵنیاین روخاندنی ماڵی خەڵک و ئەو ئاکارە دڕندانەیە بەرانبەر بە خەڵکی ناوچەکە، نەک هەر ورەی خەڵک دانابەزێنێ، بە پێچەوانە توڕەیی و نەفرەتیان لەو رژیمە پەرە پێدەدات.
لە لایەن کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان پێشکەش به هەموو بنەماڵەی سەربەرزی ئەو شەهیدانە و هاوسەنگەرانیان و ڕێبەریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین..
بروخێ رژیمی جنایتکاری کۆماری ئیسلامی
هەیئەتی ئیجرایی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٨ جۆزەردانی ١٣٩٥