خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!
بەمجۆرە رادەگەیەنین کە بەداخەوە دوێنێ یەک شەممە رێکەوتی ٢٦ی مانگی رەشەمە،دایە فاتمەی شەریفی (تیکانتەپە)،دایکی هاورێی گیانبەختکردوو ئیسماعیل موحەممەدی و هەروەها دایکی ئازیزی هاورێ کەریم موحەممەدی تێکۆشەری دێرینی ریزەکانی کۆمەڵە لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشی بۆ هەمیشە دڵی گەورە و مێهرەبانی لە لێدان کەوت.
ئێمە بەم بۆنەوە لە لایەن خۆمان و هەموو رێزەکانی کۆمەڵەوە وێرای دەربرینی غەم و پەژارەی خۆمان،پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دایە فاتمە و بە تایبەت هاورێ کەریم موحەممەدی و خەڵکی تێکۆشەری تیکانتەپە و ناوچەی بۆکان دەکەین.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٧ی رەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی
١٦ی مارسی ٢٠٢٠ی زایینی