دوینێ شێخ عەلی، پێشمەرگەی دێرین، کادیری تێکۆشەر و دڵسۆزی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و، دۆست و پشتیوانی لەبیرنەجوی کۆمەڵە لە ڕۆژە سەختەکاندا، دڵی پڕ ئاواتی لە لێدان کەوت. هەموو پێشمەرگە دێرینەکان لەگەڵ ناوی خولەکەشکوڵ ئاشنان و یەکێک لە فەرماندە ناودارەکانی پێشمەرگەیە لە باشوری کوردستان کە، هەموان رێزی لێدەگرن. هەروەها شێخ عەلی لەو یەکەم فەرماندە و پێشمەرگانەیە کە دوای هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردی ڕۆژهەڵات، وەک یاریدەدەر هاتن و لە گواستنەوەی ئەزمونی خۆیان بۆ پێشمەرگەی کۆمەڵە هیچ درێغیان نەکرد و ئازایانە شان بە شانی ئێمە لەگەڵ دوژمن جەنگان و خوێنیاندا، ئەو ڕۆژانە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش شێخ عەلی یاد و خۆشەویستی بەجێهێشت و ناوی لە لای پێشمەرگەی کۆمەڵەدا هەمیشە بە رێزەوە دێتە سەر زاران.
ئێمە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە ریزەکانی یەکێتی نیشتمانی و هاوسەنگەران و بنەماڵەی خەباتکاری شێخ عەلی دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە کە یاد و ماندووبونی مەحمود حەبدولرەحمان ئەحمەد سنورەکانی کوردستانی باشوری تێپەڕاندوە و تا هەتایە یادی لە دڵی خەڵکدا وەک ڕۆڵەیەکی بە ئەمەگ دەمێنێتەوە.
بەرز و بەڕێز بێ یادی شێخ عەلی
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٥. ٦. ٢٠١٤