رۆژی شەممە رێكەوتی 22ی فێوریەی 2014 كۆمیتەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە وڵاتی دانمارك بە بۆنەی یادی 35 ساڵەی خەباتی ئاشكرای كۆمەڵەو بەرزراگرتنی یادی هاوڕێ حەمە حسەین كەریمی، مەراسمێكی لە شاری (greve) بەڕێوەبرد.
رێورەسمەكە بە بەشداریی ژمارەیەك لە كادرو ئەندامانو لایەنگرانی كۆمەڵەو نوێنەرانی حیزبو رێكخراوەكانی كوردستان، بە سروودی رەسمی كۆمەڵە دەستیپێكردوو دوای دەقەیەك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی گیانبەختكردووانی كۆمەڵە، هاوڕێ رەزا كەعبی جێگری سكرتێری گشتیی كۆمەڵە وتەیەكی پێشكەشكرد.
هاوڕێ رەزا لە وتەكانیدا پاش شیكردنەوەی بارودۆخی ئێستای كوردستانو ئێرانو ناوچەكە، جارێكی دیكە پێداگریی لەسەر هەڵوێستی كۆمەڵە كردەوە سەبارەت بە پێویستیی هاوكاریی بەرینی هێزە كوردستانیەكانو لەمبارەیەوە تیشكی خستە سەر هەنگاوەكانی تا ئێستای كۆمەڵە.
مەراسیمەكە بە پێشكەشكردنی چەند پارچە شێعرو سروودی شۆڕشگێڕانە درێژەی پێدراو لە بەشێكی دیكەی مەراسیمەكەدا، حیزبو رێكخراوەكانی میوان، پەیامی پیرۆزبایی خۆیان بە بۆنەی رۆژی كۆمەڵە خوێندەوە.
حیزبو رێكخراوەكانی بەشدار لە رێورەسمەكە بریتین بوون لە
پارتی دیموكراتی كوردستان
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
حیزبی شیوعی كوردستان
بزوتنەوەی گۆڕان
دواتر مەراسیمەكە بە بەشداریی نەورۆز عەلیو شێركۆ، تا كاتژمێر 12 درێژەی كێشا
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
كۆمیتەی دانمارك