ژمارەیەكی دیكەی لەكچانو كوڕانی خەباتكاری كوردستان، پاش تەواوكردنی دەورەی سیاسی – نیزامی، لەفێرگەی پێشمەرگایەتی كۆمەڵە لەسنوركانی رۆژهەڵاتی كوردستان، بەڕیزی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پەیوەست بوون.
لەو رێوڕەسمەدا كە پاشنیوەرۆی رۆژی چوارشەممە 17ی گەلاوێژی 1397 – (8/8/2018) لەسنورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەچوو، پاش سرودی بانگەواز، سرودی فەرمیی كۆمەڵە، بۆ رێزگرتن لەگیانی هاوڕێیانی گیانبەختكردوی كۆمەڵە، چەند ساتێكی بێدەنگی راگەیەنرا.
دواتر هاوڕێ ئارام مودەڕسی بەرپرسی سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان چەند وتەیەكی پێشكەش بە پێشمەرگە تازە چەكداربووەكانی كۆمەڵەكردو پاشان لە ئەو كچو كوڕانەی دەورەی سیاسی- نیزامی فێرگەی كۆمەڵەیان سەركەوتوانە تەواو كردبوو، چەكی پێشمەرگایەتییان كردە شان، بە دروشمی بژی كۆمەڵە، بژی سوسیالیزم ئامادەیی خۆیان بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجەكانی كۆمەڵە راگەیاند.