رۆژی شەممە ٢٠١٩/٢/٩ لە شاری فرانکفۆرتی وڵاتی ئاڵمان بە بۆنەی چلەمین ساڵی ئاشکرا بوونی هەڵسووڕانی کۆمەڵەوە، بەبەشداری ئەندامانی کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان و ژمارەیەکی بەرچاو لە تیکۆشەران و لایەنگرانی بزووتنەوەی رەوای خەڵکی کوردستان رێوڕەسمێک بەڕێوەچوو.
رێورەسمەکە سەرەتا بە سرودی بانگەواز و پاشان بۆ رێزگرتن لە یادی ئازیزی ئەوانەی لە رێگای ئازادی و یەکسانیدا گیانیان بەختکردوە چەند ساتێک بە بێدەنگی بە سەرپێوە وستان دەستی پێکرد و دواتر وێڕای بەخێرهێنانی ئامادەبوون بە کورتی تیشک خرایە سەر مێژووی ٢٦ی رێبەندان و گیانبەختکردنی هاوڕێ حەمەحسێن کەریمی و نێو نانی رۆژی کۆمەڵە بەم بۆنەوە.
هاوڕێ فەریبا محەمەدی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی رێبەندان ساڵڕۆژی هەڵسووڕانی ئاشکرای کۆمەڵە قسەو باسێکی پێشکەش کرد کە تێدا ئاماژەی بەوەکرد کۆمەڵە داهێنەری خەباتی مەدەنی لە کودستانە کە بە کۆچی مێژوویی مەریوان بە ڕێبەری کاک فوئاد دەستی پێکرد. هەروەها باسی لەوەکرد کە کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بۆ هاوکاری و پێکەوە کارکردنی حێزبەکان هیچ بەربەستێکی نیە و هەمیشە تێکۆشاوە بۆ یەکریزی و بۆیە ناوەندی حێزبەکانی رۆژهەڵات ئەگەرچی نەیتوانیوە ئامانجی خۆێ بپێکی بەڵام دەتوانی کاریگری هەبێ لە سەر پێکەوەبوون. هەروەها ئاماژەی بە مانگرتنی سەرتاسەری خەلکی کوردستان لە هاوینی ئەمساڵ دژ بە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی کرد و ئەمەشی بە ئاکامی یەکگرتوویی حیزبەکان و خەڵک ناولێبرد، لە درێژەی باسەکەیدا پێویستی ئالوگۆڕ لە پێکهاتەی رێکخراوەیی و پێداچوونەوە بە هێندێ پرسی گرنگی سیاسی و نەزەری کرد کە دەبێ بە پێ بەرەوپێشچوونی خواستی کۆمەڵگا و بەرژەوندی گشتی دارێژرێتەوە.
دوای ئەم بەشە، پانێلەکە بە سەرپەرەستی هاورێ جەهانگیر وریانی دەستی پێکرد کە تێیدا بەرێز عەبدوڵا عەلیدوست باسێکی دەوڵەمەندی لە سەر چەپ و چەمکی سوسیالیزم، ئازادی تاکە کەس و پێوەندی پتەوییان لە گەڵ دیموکراسی پێشکەش کرد.
دواتر هاوڕێ یەسنا ئەحمەدی لە قسەکانی دا دەورو نەخشی ژنانی لە ئەحزابی چەپی ئێرانی باس کرد و دەورو نەخشی ژن لە کۆمەڵە بەشێک لە باسەکەی بوو.
سێیەم باسکار دوکتۆر موتەسەم تاتایی بوو کە باسی لە گەندەڵی ئابووری لە ئێران کرد و پاوانکردنی ئابووری ئێرانی لە لایەن سپای پاسدارانەوە خستە بەر باس و” رانتخۆاری” وەک نۆرمێکی زۆر جێکەووتوو لە ئێران دەستنیشان کرد.
پاش تەواو بوونی کاتی باسکاران نۆرە درایە بەشداربووان تا سەرنج و بیروڕای خۆیان سەبارەت بە باسەکان دەرببڕن و کە لەم بەشەشدا بەشداربووان بە گڕووتینەوە بەشدار بوون و دیسانەوە پانێلوانان وڵامیان دانەوە پاش پێنج کاتژمێر گفتوگۆ سمیناری سیاسی کۆتایی هات و بوو بە جێگەی دەستخۆشی بەشدراربووانی.
لە کۆتایی سمینارەکە دا کاک فەریدون ئەرشەدی شێعرێکی خۆی بە نێوی فوئاد خۆێندەوە کە لە لایەن بەشدار بووانەوە پێشوازی گەرمی لێکرا. هەروەها هاورێ بێهروز مەلکشا دوو پارچەی شێعری پێشکەش کرد.
دواتر لە کاتژمێر ٨ی ئێوارەوە بە بۆنەی تێپەڕینی چل سال لە تەمەنی ئاشکرای کۆمەڵە ئێوارە ئاهەنگێک بە بەشداری هۆنەرمەندان هاورێ بەکر لەگزی کادر و تێکۆشەری دێرینی ریزەکانی کۆمەڵەو هاوڕێ ئازاد شاوەیسی پێشمەرگەو هۆنەرمەندی نەسڵی نوێ نێو ریزەکانی کۆمەلە لە گەڵ کاک عەلا سەلاحیان هۆنەرمەندی دەنگۆخۆش و بە هەڵویستی کوردستان بەرێوە چوو و تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.