ئەمرۆ چوارشەممە 16ی رەشەمە بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژن، رێوڕەسمێك لە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەكە كە ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیو هاوڕێیانی پێشمەرگەو ژمارەیەك لە دۆستانو لایەنگرانی كۆمەڵە تێیدا بەشداربوون، بە سرودی بانگەواز، سرودی رەسمی كۆمەڵە دەستی پێكرد، پاشان بۆ یادی هەموو گیانبەختكردوانی رێگەی ئازادیو بەرابەری چەند ساتێك بێدەنگی راگەیەنرا.
لەبەشێكی رێوڕەسمەكەدا هاوڕێ رەزا كەعبی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵە قسەوباسێكی لەسەر خەباتو بزوتنەوەی ژنان پێشكەش كرد.
لە درێژەی بەرنامەكەدا ڤیدیۆیەك لەسەر مێژوی هەشتی مارس بڵاوكرایەوە.
بەشێكی دیكەی بەرنامەكە تەرخان كرابوو بۆ خەڵات كردنی ژمارەیەك لە ژنانو كچانی ناو ریزەكانی كۆمەڵە.