رۆژی شەممە رێکەوتی 02/02/2019 کاتژمێر 18:30 لە لایەن کۆمیتەی کۆمەڵەی زحمەتکێشانی کوردستان لە نۆروێژ رێوڕەسمێک بە بۆنەی ۲٦ی رێبەندان، رۆژی کۆمەڵە بەڕێوەچوو.
سەرەتای رێوڕەسمەکە بە سرودی بانگەواز سروودی رەسمی کۆمەڵە دەستپێکرد. دواتر بۆ رێزگرتن لە یاد و ناوی سەرجەم گیانبەختکردووانی کۆمەڵە خولەکێک بێدەنگی راگەیەنرا.
پاشان هاوڕێ نەوید مێهراوەر ئەندامی کۆمیتەی ناوندی کۆمەڵە پەیامی ئەم رۆژەی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
دواتر چەندین پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی بە بۆنەی رۆژی کۆمەڵە خوێندرایەوە، کە بەم شێوەیە بوو:
ـ پەیامی لێژنەی نۆروێژی پارتی دێموکراتی کوردستان لە لایەن بەڕێز محەمەد ئەسکەندەر
ـ پەیامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە لایەن بەڕێز دکتۆر رزگار هۆرینی
ـ پەیامی هاوبیرانی دێموکرات لە لایەن دکتۆر جەعفەر حامیدی
ــ پەیامی رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد لە لایەن هاوڕێ گلاوێژ عەبدی پەنا
ـ بروسکە و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی لە لایەن حێزبی دێموکراتی کوردستان
ـ بروسکە و چەپکە گوڵ لە لایەن حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لە درێژەی مەراسمەکە پارچە شێعرێک لە لایەن هاوڕێ دیاکۆ مورادی پێشکەش کرا و بەشی یەکەمی مەراسمەکە بەم شێوە کوتایی پێهات.
بەشی دووهەم و کۆتایی مەراسمەکە تەرخانکرابوو بۆ پێشکەشکردنی چەندین گۆرانی لە لایەن هونەرمەندان بەکر لەگزی، هانی و شێرکۆ بەردەوام بوو تا درەنگانێکی شەو.
کۆمەڵەی زحمەتکێشانی کوردستان – کۆمیتەی نۆروێژ