بە بۆنەی یەكەم ساڵیادی كۆچی دوایی كاك محەمەد كەعبی، پێشمەرگەی دێرینی كۆمەڵەو هەڵسوڕاوی سیاسی كوردستان ئەمرۆ دووشەممە رێوەڕەسمێك لەسەر گڵكۆی ناوبراو سازكرا.
ئەمرۆ دووشەممە 3ی سەرماوەز ژمارەیەك لە دۆستان و كەس و كاری محەمەد كەعبی لەسەر گڵكۆی ناوبراو لە بەهەشتی محەمەدی شاری سنە كۆبوونەوە و رێزیان لە یەكەمین ساڵیادی كۆچی ناوبراو گرت.
لەو رێوڕەسمەدا كە بە یەك خولەك بێدەنگی بۆ یادی ئازیزی كاك حەمەو هەموو گیانبەختكراوانی كۆمەڵەو بزوتنەوەی كوردستان دەستی پێكرد هەوڵ و تێكۆشانی ئەو چالاك و خەباتكارە كوردە بەرز راگیراو رەهەندەكانی خۆڕاگریی كاكە حەمە باس كرا.
لەو رێوڕەسمەدا كە چەندین شێعری تێدا خوێندراوەوە، خوشكی “محەمەد كەعبی” و هاوسەر وكوڕە بچكۆڵەكە بەشدار بوون و ژمارەیەكی زۆریش بەشدارییان كردبوون، وێڕای سەرەخۆشی دوبارە و خۆڕاگریی لە بەرانبەر زیاتر لە 3 دەیە ناڕەحەتی و خەمی ئەو بنەماڵەیە دەسخۆشییان ئاراستە كردن و بۆ برایان و باقی كەس و كاری ناوبراو لە دەرەوەی وڵات، كە لە زومرەی خەبات خولقێنانی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی كوردستانن، پشو درێژی و بەردەوامییان بە ئاوات خواست.