رۆژی ٢٠ی ژانویەی ٢٠١٨ لە شاری کوڵن سمینارێکی سیاسی بە بۆنەی رۆژی کۆمەڵەوە بەڕێوچوو. سمینارەکە لە چەند پانێل پێکهاتبوو، سەرەتای سمینارەکە هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری گشتی کۆمەڵە هەلومەرجی ئێستای بزووتنەوەی کوردستان و ئێرانی شرۆڤە کرد و هەڵوێستی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی لەو پێوەندیە دا بۆ ئامادەبووان روونکردەوە.
پاشان کاری پانێلەکە دەستی پێکرد و سەرەتا خانم فەرزانە ئەردەشیری هەڵسووڕاوی پرسی ژنان لە سەر دەورونەقشی ژنان و کاریگەری دەسەڵاتە پیاو سالارەکان لە سەر ئەم پرسە و بە دیاری کراوی چەوساندنەوی ژن بە شێوەی مۆدێرن لە نیزامی سەرمایەداری پێشکەوتوو دا و دەوری ژنان بۆ بەرەنگاری لە چەوساندنەەوە و بە دیاری کراوی لە کۆمەڵگای کوردستان و دەوری کۆمەڵە لەم پێوەندەدا خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
بابەتی دووەم شرۆڤەکردنی پرسی چەپ بوو لە بزووتنەوەی کوردستان دا کە بەرێز رەئوف کەعبی پێشکەشی کرد. لەم باسە دا دەورونەقشی چەپ لە بزووتنەی رزگاریخوازی گەلی کورد و دەوری کۆمەڵە درایە بەر باس و بەڕای باسکار بزووتنەوەی کورد وەک راسانی ژێردەستان جیا نیە لە بزووتنەوەی چەپ و زەمینەی مێژووی ئامادە بوونی بەستێنی چەپی لە کۆمەڵگەی کوردستان دا شروڤە کرد.
باسی کۆتایی بریتی بوو لە بزووتنەوەی کوردستانی رۆژهەڵات لە نێوان فیدالیزم و سەربەخۆیی دا کە بەرێز دکتۆر کامەران ئەمین ئاوە پێشکەشی کرد، باسکار لە سەر خواستی گەلی کورد بو وەدەستهێنانی مافەکانی لە فۆرمی جۆر بە جۆردا تەئکیدی کرد و نموونە مێژوویەکانی سەرهەڵدان و داواکاریەکانی بزووتنەوەی کوردی خستە بەر باس و گفتوگۆ کە تێکدا تیشکی خستە سەر دروشمی سەر بە خۆیی و فیدالیزم و کەڵک وەر گرتن لە فۆرمە جۆربە جۆرەکان تا گەێشتن بە ماڤی رەوای خەڵکی کوردستان و بڕێار دان لە سەر چارەنووسی خۆیان.
بەشی یەکەم وتەکانی هاوڕێ عومەر ئێلخانی زادە
پانێلی یەکەم خانم فەرزانە ئەردەشیری
پانێلی دووەم بەرێز رەئوف کەعبی
پانێلی سێیەم بەرێز دکتۆر کامەران ئەمین ئاوە