مەراسمی ڕێز گرتن لە 26ی ڕێبەندان رۆژی کۆمەڵە بە شێوەی سمیناری سیاسی لەشاری ستۆکهۆڵم وڵاتی سوئید رۆژی شەممە 2018/02/03 بەڕێوە چو.
سەرەتا ی سمینارەکە هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە، سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە و ئێران و کوردستان و ئەرکەکانی ئێمە لەم دەورەیەدا قسە و باسێکی پێشکەش کرد.
پاشان لە پانێلێکی دیکەدا بەڕێز یوسف ئەردەڵان بابەتێکی لە ژێر ناوی بەستێن و زەمینەی بزوتنەوەی چەپ لە کوردستان ،ئاورێک بۆ رابوردوو و ئەرکەکانی ئیستای چەپی کوردستان پێشکەش کرد.
لە بەشێکی دیکەی سمینارەکە هاوڕێ جەمیلە رەحیمی سەبارەت بە دەورو رۆڵی ژنان لە کۆمەڵگای پیاوسالارو ئایین سالار و خەبات تێکۆشانی ژنان لە شورش و لەناو ریزەکانی کۆمەڵە قسەو باسێکی پێشکەش کرد.
پانێلێکی دیکەی سمینارەکە تەرخان کرا بۆ بەڕێز هێمن سەیدی کە لە سەر هەلومەرجی بزوتنەوەی کوردستان بە گشتی دەوری ئێستای بزاوتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی قسەوباسەکانی پێشکەش کرد.