بە بۆنەی 26ی رێبەندان، رۆژی كۆمەڵە، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان – كومیتەی سویس سمینارێكی سیاسی لەشاری زوریخ بەڕێوەدەبات.
لەسمینارەكەدا كە رۆژی شەممە ١٠ی مانگی فوریەی 2018 بەڕێوەدەچێت، لەم سمینارەدا ھاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری گشتی کۆمەڵە بە باسێک لە سەر بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان و ئێران بەشدار دەبێت، ھەروەھا کاک ساسان ئەمجەدی بە باسێک لە سەر دەوڵەت ـ نەتەوە بۆ فارس و فێدڕاڵیسم بۆ کورد ، پارادۆکسێکی مێژویی و ناکۆکیێکی سیاسی بەشدار دەبێ .
کۆمیتەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان داوا لە ھەموو ھاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی ئە وڵاتە دەکات کە لەم سمینارەدا بەشدار بن. بە دڵنیاییەوە بەشداری ئێوەی ھاوڵاتیانی کورد لە وڵاتی سویس دەتوانێ باسەکەمان دەڵەمەندتر بکات .
سمینارەكە كاتژمێر 16:00ی رۆژی شەممە ١٠.٠٢.٢٠١٨ بەڕێوەدەچێت.
ئادرەس: Ausstelungstrasse 100 , 8005 Zürich
بۆ ئاگاداری زیاتر دەتوانن پێوەندی بەم ژمارە تەلەفونانەوە بکەن: 0764195588, 0765586792
پیرۆز بێ ٢٦ی ڕێبەندان ساڵرۆژی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵە
کۆمیتەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان- سویس